گوتەبێژی دەستەی گوشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، پێشبینی دەكات كە بۆ وەرزی هاوین ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیاران روو لە ناوچە گەشتیارییەكانی هەرێمی كوردستان بكەن.
ئەمڕۆ چوارشەم 28ی ئایار، ئیبراهیم عەبدولمەجید گوتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، بۆ " وشە” گوتی، جارێ هیچ داتایەك نییە بۆ ئەوە بزانین ژمارەی گەشتیاران چەند دەبێ، بەڵام ئامادەكاریی پێویست كراوە و پێشبینی دەكەین كە ژمارەیەكی زۆر لە گەشتیارن لە وەرزی هاوین روو لە ناوچە گەشتیارییەكان بكەن.
لەبارەی داهاتی گەشتوگوزار لە كوردستان هێمای بۆ ئەوە كرد، لەبارەی داهاتیش دوو جۆرە داهاتی گەشتیاری هەیە، یەكیان ئەوەیە كە راستەوخۆ دابەش دەبێت بەسەر كەرتی تایبەت و هاونیشتمانان بۆ نموونە كاتێك گەشتیارێك دێتە هەرێمی كوردستان، شۆفێری تاكسی و خاوەنی دوكان و ئەو شوێنانەی گەشتیار لێی دەمێنێتەوە، سوودمەند دەبن لە هاتنیان، جۆری دووەمی داهاتیش ئەوەیە كە شوێنە گەشتیارییەكان وەك باج و رسوومات دەیدەن بە حكوومەت.
ماوەی چەند ساڵێكە كەرتی گەشتیاری لە كوردستان بە تەواوەی گەشەی كردووە، ئەوە جیا لەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان چەندان پڕۆژەی گەشتیاریی گەورەی بنیات ناوە.
وشە/ دوین ئەحمەد