رێباز حه‌ملان: بڕیاره‌كه‌ به‌سه‌ر ته‌یف سامى و سوودانى سه‌پێنراوه‌

:: PM:08:31:30/05/2025 ‌
رێباز حه‌ملان بریكارى پێشووى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق رای گه‌یاند، ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق بڕیارى نه‌ناردنى مووچه‌ى به‌ ئیراده‌ى خۆى نه‌داوه‌، به‌ڵكو بڕیارى چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگییه‌، به‌سه‌ر ته‌یف و سوودانى سه‌پێنراوه‌.

 ئه‌مڕۆ هه‌ینى 30ى ئایار، رێباز حه‌ملان له‌ دیمانه‌یه‌كى ته‌له‌ڤزیۆنى گوتى، "كه‌سێكى زۆر نزیكى ته‌یف سامى به‌ منى گوتووه‌، كاتێك بڕیاره‌كه‌ى ئیمزا كردووه‌، زۆر نیگه‌ران بووه‌، نیگه‌رانییه‌كه‌شى له‌به‌ر خه‌ڵكى كوردستان نه‌بووه‌، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ بووه‌ له‌ دژى خۆى بڕیارى داوه‌، چونكه‌ له‌ سه‌ره‌تاى مانگى دوو ته‌یف سامى خۆى رێككه‌وتنه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان ئیمزا كردووه‌".

له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت رێباز حه‌ملان ده‌ڵێ، "ئه‌و بڕیاره‌ سیاسیه‌ و له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ى هاوئاهه‌نگى به‌سه‌ر ته‌یف سامى و محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌پێنراوه‌".

ته‌یف سامى دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر بڕیارى نه‌ناردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان دا، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ى توندى لێكه‌وته‌وه‌
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل