سێیه‌م ساڵه به‌رهه‌می گه‌نمی عێراق له سه‌رووی پێداویستییهكانیهتی، بۆیه‌ش ئه‌و وڵاته بڕیاری داوه گه‌نمه زیاده‌كه‌ی هه‌نارده‌ی وڵاتانی عه‌ره‌بی بكات.
هه‌رچه‌نده هێشتا هیچ گرێبه‌ستێكی له‌گه‌ڵ وڵاتان یان كۆمپانیاكانی كه‌رتی تایبه‌ت واژوو نه‌كردووه، به‌ڵام به گوته‌ی رۆژنامه‌ی سه‌باحی عێراقی، به‌رهه‌مه‌كه له پێداویستییه‌كان زیاتره و عێراق پلانی هه‌یه په‌ره‌ی زیاتر به به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم بدات.
مه‌هدی سههر جبووری جێگری وه‌زیری كشتوكاڵی عێراق ئاماژه‌ی داوه، پاڵپشتییه‌كانیان بۆ هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه‌ی ده‌بنه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كان، به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و له‌باره‌ی گه‌نمه‌وه گوتی، سێ ساڵه عێراق له‌م به‌رهه‌مه‌دا به خۆبژێوی گه‌یشتووه و قه‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی تا شه‌ش ملیۆن و چوار هه‌زار تۆن به‌رز كردووه‌ته‌وه.
وه‌ك زیاتر خستیه روو، زۆریی ئه‌و گه‌نمه وایكردووه بیر له گرێبه‌ستی هه‌نارده‌كردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی تر بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت پلانی داناوه ئه‌و به‌رهه‌مه له داهاتوودا بۆ وڵاتانی ئه‌وروپایش دابین بكات.
پێویسته بگوترێ ئه‌گه‌ر گه‌یشتنی عێراق به خۆبژێوی سێ ساڵ بێت، ئه‌وا هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 10 ساڵه به خۆبژێوی گه‌یشتووه و كێشه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌دایه عێراق وه‌ك ده‌رفه‌ت سه‌یری كوردستانی نه‌كردووه، سیاسه‌ته‌كانی له دژی جووتیارانی هه‌رێمی كوردستان هۆكار بووه له‌وه‌ی جووتیاران زۆر دڵیان به به‌رهه‌مهێنانی گه‌نم خۆش نه‌بێت.
حكوومه‌تی عێراق ته‌واوی ئه‌و گه‌نمه‌ی نه‌كڕیوه‌ته‌وه كه له هه‌رێمی كوردستان به‌رهه‌م هاتووه، بۆیه جووتیاران ناچار بوون له بازاڕی ئازاد گه‌نمه‌كه‌یان به نرخێكی هه‌رزانتر بفرۆشن.