وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك پڵه‌س بڵاویان كرده‌وه، له‌مڕۆ یه‌كشه‌م یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه رۆژانه 411 هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رز ده‌كاته‌وه.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، رووسیا، عێراق، ئیمارات، كوێت، كازاخستان، جه‌زایر و عومان بڕیاریان داوه قۆناغ به قۆناغ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رز بكه‌نه‌وه.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وان له دواین كۆبوونه‌وه‌یاندا به‌و رێككه‌وتنه گه‌یشتبوون، به‌ڵام بڕیار بوو له یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن.
پێویسته بگوترێ ئه‌و وڵاتانه له رابردوودا له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و دروستكردنی هاوسه‌نگ له بازاڕه‌كه، هه‌نارده‌ی نه‌وتیان كه‌م كردبووه‌وه.
له سه‌رده‌می كۆرۆنا كه نه‌وت به‌های خۆی له ده‌ست دابوو، خستنه‌ڕوویان كه‌م كرده‌وه، به‌ڵكو بتوانن بازاڕه‌كه ببووژێننه‌وه و ئه‌و سیاسه‌ته‌یان هۆكار بوو له‌وه‌ی نرخی نه‌وت جارێكی تر به‌رز ببێته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاتانه بووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه نه‌وتی زیاتر بخرێته بازاڕه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت له‌سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا هه‌رزانتر بوه‌ستێت.
ئۆپێك له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی پێداگریی كردووه كه به‌پێی دواین گۆڕانكارییه‌كانی بازاڕ له داهاتوودا، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه یان زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان ده‌ده‌ن.