وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى عێراق ئاشكراى كردووه، 28% عێراقییه‌كان هیچ خانوو و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوونیان نییه. ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ى دوایین سه‌رژمێرى ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م سێى حوزه‌یران، نه‌بیل سه‌فار گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنى عێراق له
راگه‌یه‌نراوێكدا باسى له‌وه كردووه، نزیكه‌ى 28%ى دانیشتووانى عێراق، هیچ خانوو و یان یه‌كه‌یه‌كى نیشته‌جێبوونیان نییه، بۆیه كرێچین یان سه‌ربه‌خۆ ناژین.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه دووپاتى ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌و سه‌رژمێرییه ده‌ست كه‌وتووه كه له 20ى تشرینى دووه‌مى ساڵى رابردوو ئه‌نجام درا.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق ئاشكراى كردووه، له هه‌ر پڕۆژه‌یه‌كى نیشته‌جێبوون به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه پشتیوانى و خاوه‌ندارێتى ده‌كرێن، به رێژه‌ى 10% تا 20% یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به هه‌ژاران و ئه‌و كه‌سانه ده‌درێ كه خاوه‌نى هیچ شوێنێكى نیشته‌جێبوون نین.