لە دوێنێ دووشەمەوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی دنیا رووی لە بەرزبوونەوەیە و ئەم بەرزبوونەوەیە لەکاتێکدایە کە ئۆپێک بەرهەمهێنانی نەوتی زیاد کردووە.
ئێستە هەر بەرمیلێک لە نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 20 سەنت دەفرۆشرێت لە کاتێکدا لە کۆتایی هەفتەی رابردوو بە 63 دۆلار داخرابوو.
وڵاتانی ئه‌ندامی ئۆپێك پڵه‌س ئەم هەفتەیە بڵاویان کردەوە لە رۆژی یه‌كشه‌م یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه رۆژانه 411 هه‌زار به‌رمیل له به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتیان به‌رز کردووەتەوە.
هه‌ریه‌ك له وڵاتانی سعوودیه، رووسیا، عێراق، ئیمارات، كوێت، كازاخستان، جه‌زایر و عومان بڕیاریان داوه قۆناغ به قۆناغ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رز بكه‌نه‌وه.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وان له دواین كۆبوونه‌وه‌یاندا به‌و رێككه‌وتنه گه‌یشتبوون، به‌ڵام بڕیار بوو له یه‌كی حوزه‌یرانه‌وه جێبه‌جێ بكه‌ن.
پێویسته بگوترێ ئه‌و وڵاتانە له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی نه‌وت و دروستكردنی هاوسه‌نگی له بازاڕه‌كه، هه‌نارده‌ی نه‌وتیان كه‌م كردبووه‌وه. لە رابردوودا ئۆپێک رۆژانە دوو ملیۆن و 200 هەزار بەرمیل نەوتی لە قەبارەی بەرهەمهێنانی کەم کردەوە بۆ ئەوەی پاڵپشتیی لە نرخی نەوت بکات و لە هەمان کاتدا ملیۆنێک و 200 هەزار بەرمیل نەوتی زیاد کردووە و دواین بڕیاری لە یەکی حوزەیرەانەوە جێبەجێ کراوە.
ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاتانه بووه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه نه‌وتی زیاتر بخرێته بازاڕه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وت له‌سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوا هه‌رزانتر بوه‌ستێت.
ئۆپێك له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی ئه‌و بڕیاره‌ی پێداگریی كردووه كه به‌پێی دواین گۆڕانكارییه‌كانی بازاڕ له داهاتوودا، بڕیاری كه‌مكردنه‌وه یان زیادكردنی به‌رهه‌مهێنان ده‌ده‌ن.