له شه‌وی رابردووه‌وه به‌های نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه، گه‌یشتووه‌ته به‌رزترین نرخ كه له‌وه‌ته‌ی دوو مانگ و نیوی رابردوو تۆمار كرابێت.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت گه‌یشتووه‌ته 69 دۆلار و 30 سه‌نت، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا زیاتر له سێ دۆلار بۆ هه‌ر به‌رمیلێك گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه. هاوكات نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكی به 67 دۆلار و 77 سه‌نت و ئۆپیك به 67 دۆلار و 35 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
یه‌كێك له گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، سه‌ره‌تا بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه دوێنێ چوارشه‌م له زاری تره‌مپ راگه‌یه‌نرا و باسی له‌وه كرد، له‌گه‌ڵ چین له‌باره‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی به رێككه‌وتن گه‌یشتوون، ئێسته به‌ربه‌ست له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كاڵا و شتومه‌ك هه‌ڵگیراوه كه پێشتر رێگه‌ی لێ گیرابوو.
هۆكارێكی تری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بۆ ئه‌و دۆخه نوێیه سیاسییه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له ناوچه‌كه‌دا زاڵه، شه‌وی رابردوو له ته‌قینه‌وه‌ی دۆخی سیاسیی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هۆشداریی درا و ئه‌مه‌ریكا بڕیاری دا به‌شێك له كارمه‌نده‌كانی له وڵاتانی عێراق و عومان و چه‌ند وڵاتێكی تر بكشێنێته‌وه.
گرنگترین قه‌یرانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پێوه‌سته به پرسی ئه‌تۆمیی ئێران كه پێنج گه‌ڕی دانوستان له نێوان ئه‌مه‌ریكا و واشنتن به‌ڕێوه چووه، بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا گه‌ڕێكی تری دانوستان به‌ڕێوه بچێت.
هێشتا ئێران و ئه‌مه‌ریكا له هێڵی سووریا‌ن پاشه‌كشه‌یان نه‌كردووه و ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئێران به‌وه رازی نه‌بێت پیتاندن بوه‌ستێنێت، ئه‌وا ناچاره هێرشی بكاته سه‌ر.
له ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگ كێشه بۆ بازاڕه‌كانی نه‌وت دێته كایه‌وه و كه‌مبوونه‌وه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وت له ناوچه‌كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی له ئاستی دنیادا ده‌بێت.