ئاژانسى رۆیته‌رز به‌دواداچوون بۆ ئه‌گه‌ری كشانه‌وه‌ى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له عێراق، به‌رپرسێكى عێراقیش ده‌ڵێ، "كۆمپانیاكان له كارى ئاسایى خۆیان به‌رده‌وامن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 12ى حوزه‌یران، ئاژانسى
رۆیته‌رز به‌داواداچوونى بۆ ئه‌وه كردووه، جووڵه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ده‌نییه‌كانى عێراق ده‌بێت و كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه كه له كێڵگه‌كانى عێراق كار ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌مه هیچ چاره‌نووسێكى رۆشن نییه و ته‌نانه‌ت به‌رپرسێكى عێراقى باسى له‌وه كردووه، "كۆمپانیاكان له كارى ئاسایى خۆیان به‌رده‌وامن. تا ئێسته وه‌زاره‌تى نه‌وت هیچ ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كان پێنه‌گه‌یشتووه".
شه‌وى رابردوو ئه‌مه‌ریكا بڕیارى كشانه‌وه‌ى شانده دیپلۆماسییه‌كان و خێزانى سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كانى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دا. دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا باسى له‌وه كرد، له‌وانه‌یه به‌هۆى گرژییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناوچه‌یه‌كى مه‌ترسیدار بێت.