نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا سه‌رووی 60 دۆلار گرانتر بووه، ئه‌و هه‌ڵكشانه‌ی نرخه‌یش به‌هۆی دوو رووداوه كه یه‌كێكیان پێوه‌ندیی به چین و ئه‌وه‌ی تریان پێوه‌ندیی به رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه.
نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ ئێسته به سێ هه‌زار و 374 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا دوێنێ له خوارووی سێ هه‌زار و 315 دۆلار ده‌فرۆشرا.
نرخی زێڕ دوای ئه‌وه به‌رز بووه‌وه كه له میدیاكانی دنیادا باس له ئه‌گه‌ری روودانی جه‌نگ له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرا، باس له‌وه كرا ئه‌گه‌ری زۆره هێرش بكرێته سه‌ر ئێران.
له دۆخی نائارامیدا بازرگانان و وه‌به‌رهێنه‌ران خێرا سه‌رمایه‌كانیان بۆ كاڵایه‌كی گره‌نتیكراو ده‌گوازنه‌وه و زێڕیش له‌و دۆخه‌دا رۆڵێكی زۆر گرنگ ده‌گێڕێت، داخوازیی بۆ كڕینی زێڕ له بازاڕه‌كانی دنیا هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه.
هۆكارێكی تر پێوه‌سته به كه‌مبوونه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و چین و باس له رێككه‌وتنی نوێی نێوان ئه‌و دوو وڵاته ده‌كرێ، كه جه‌نگی ئابوورییان له دژی یه‌كتر راگه‌یاندبوو. چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له ئاكامی ئاساییبوونه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه، دنیا گه‌شه‌ی ئابووری به‌خۆیه‌وه ببینێت.
پێویسته بگوترێ نرخی زێڕ له 21ی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ، به‌رزترین نرخی له مێژووی ئه‌و كانزایه تۆمار كرد و به‌های هه‌ر ئۆنسێكی گه‌یشته سێ هه‌زار و 500 دۆلار.
به‌گوێره‌ی زێڕنگری ئازۆرا له هه‌ولێر، نرخی هه ئۆنسێك زێڕی عه‌یار 24 به 767 هه‌زار دینار عه‌یار 21 به 670 هه‌زار دینار و عه‌یار 18 به 575 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت.