له‌گه‌ڵ هێرشه ئاسمانییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له به‌ره‌به‌یانی هه‌ینیی 13ی حوزه‌یران، نرخی نه‌وتیش له بازاڕه‌كانی دنیا به‌رز بووه‌ته‌وه و تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو 14ی حوزه‌یران، سه‌رووی 10% له نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه.
پێویسته بگوترێ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت له خوارووی 68 دۆلار ده‌فرۆشرا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه، نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌وه و دوێنێ تا نزیكه‌ی 77 دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ر نرخه‌كه‌یدا هات، به‌ڵام له كۆتایی هه‌فته‌بازاڕه‌كه‌دا به 74 دۆلار و 56 سه‌نت داخرا.
نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكی به 73 دۆلار و 18 سه‌نت و نرخی نه‌وتی ئۆپێكیش به 67 دۆلار و 47 سه‌نت ده‌فرۆشرێت.
ئه‌گه‌ری ئه‌وه له ئارادایه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی جه‌نگ و ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز له‌لایه‌ن ئێران، نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی زۆر زیاتر به‌رز ببێته‌وه و قه‌یرانێكی نوێی وزه له ئاستی دنیادا بهێنێته كایه‌وه.
به‌شێك له پێداویستیی نه‌وتی دنیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه دابین ده‌كرێت، كه‌مبوونه‌وه‌ی خستنه‌ڕووی نه‌وت ده‌بێته هۆكاری ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه.
گۆلدمه‌ن ساكس پێشبینی كردووه له ئه‌گه‌ری داخرانی گه‌رووی هورمز، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بگاته سه‌رووی 100 دۆلار.
هاوكات جی پی مۆرگان پێشبینی كردووه له ئه‌گه‌ری داخستنی گه‌رووی هورمز، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت بگاته 120 دۆلار. هه‌ندێك پسپۆڕی وزه ته‌نانه‌ت باس له‌وه ده‌كه‌ن نه‌وت له‌وانه‌یه بگاته سه‌رووی 180 دۆلار.