له دوێنێوه كه جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و ئێران ده‌ستی پێ كردووه، به‌های تمه‌ن به خێرایی رووی له دابه‌زین كردووه و نرخی جیاواز له‌باره‌ی تمه‌ن راده‌گه‌یه‌نرێت و كه‌س خۆ له كڕینی تمه‌ن نادات.
تا ئێواره‌ی دوێنێ هه‌ینی له بازاڕه‌كانی ئێران، نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشته نزیكه‌ی 93 هه‌زار تمه‌ن، له كاتێكدا رۆژێك پێشتر 83 هه‌زار تمه‌ن بوو و له ماوه‌ی یه‌ك رۆژدا 10 هه‌زار تمه‌نی هاته سه‌ر، به‌ڵام ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن دامه‌زراوه داراییه‌كان و نووسینگه‌كانی ئێران، هیچ نرخێك رانه‌گه‌یه‌نراوه و نرخه‌كه‌یشی له بازاڕی وڵاتانی دراوسێی زۆر زیاتر شكاوه.
له هه‌ولێر نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتووه‌ته 120 هه‌زار تمه‌ن و ئه‌گه‌ر بخوازی تمه‌ن بفرۆشی، ئه‌وا هه‌ر 12 ملیۆن تمه‌ن به 100 دۆلار ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بخوازی تمه‌ن بكڕیت، ئه‌وا به حه‌وت ملیۆن و 500 هه‌زار تمه‌ن ده‌فرۆشرێت.
كۆمپانیای تاك نرخ بۆ ''وشه'' وێڕای خستنه‌ڕووی ئه‌و نرخه‌ی تمه‌ن،روونی كرده‌وه كه هیچ كه‌سێك ئاماده نییه له‌م بازاڕه شێواوه‌دا نه تمه‌ن بكرێت و نه تمه‌ن بفرۆشێت، چونكه ریسكه و له‌وانه‌یه زیانی زۆر گه‌وره‌ی به‌دواوه بێت.
ماوه‌ی چه‌ندان هه‌فته‌یه كه نرخی هه‌ر دۆلارێك له بازاڕه‌كانی ئێران، به 82 هه‌زار تا 83 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا و به‌م نرخه جێگیر بووبوو، به‌ڵام هێرشی ئیسرائیل بازاڕه‌كه‌ی شێواند.
تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كان به‌هاكه‌ی به‌رز بووبووه‌وه. له گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنفرانسی ئه‌تۆمیدا به‌های هه‌ر دۆلارێك بریتی بوو له 106 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام دوای پێنج گه‌ڕ توانی بۆ 82 هه‌زار تمه‌ن پێگه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر دۆلار كه‌مێك ئاسایی بكاته‌وه.
هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو، تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
ئه‌گه‌ر جه‌نگ درێژه بكێشێت، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێت به‌های تمه‌ن زۆر زیاتر دابه‌زێت و دۆخی ئابووریی ئێران له هه‌موو روویه‌كه‌وه ناله‌بارتر ببێت.