فوئاد حوسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوونى شه‌ڕى ئێران و ئیسرائیل، پێشبینى ده‌كات نرخى نه‌وت بۆ سه‌رووى 200 دۆلار به‌رز ببێته‌وه. ئاژانسى بى بى سى به‌ریتانیایش دووپاتى ده‌كاته‌وه، به‌رده‌وامبوونى شه‌ڕه‌كه ته‌نگژه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌وت دروست ده‌كات.
شه‌وى رابردوو 14ى حوزه‌یران،
فوئاد حوسێن له پێوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ى پێشبینى كردووه، نرخى نه‌وت به‌رز ببێته‌وه، به‌تایبه‌تى له حاڵه‌تى داخستنى گه‌رووى هورمز، ئه‌وا نرخى به‌رمیلێك نه‌وت بۆ 200 دۆلار تا 300 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.
له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت ئاژانسى
بى بى سى به‌ریتانى، به‌دواداچوونێكى بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت كردووه و باسى له‌وه كردووه، ئێسته نرخى نه‌وت به رێژه‌ى 7% به‌رز بووه‌ته‌وه به هۆكارى ترس، به‌ڵام ئه‌گه‌رشه‌ڕه‌كه به‌رده‌وام بێت و فراوان بێت بۆ شه‌ڕێكى گشتگیرى هه‌رێمه‌كه، ئه‌وا ته‌نگژه‌یه‌كى نێوده‌وڵه‌تى بۆ نه‌وت دروست ده‌بێت، چونكه له‌لایه‌ك ئێران یه‌كێكه له وڵاته به‌هێزه‌كانى به‌رهه‌مهێنه‌رى نه‌وت و له حاڵه‌تى نه‌مانى نه‌وتى ئێران، ئه‌وا ناهاوسه‌نگى له بازاڕ دروست ده‌بێت. جیا له‌مه‌ش داخستن و زیانگه‌یاندن به گه‌رووى هورمز هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تره كه بى بى سى باسى ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات 20% نه‌وتى دنیا به‌و شوێنه تێده‌په‌ڕێت.
له‌باره‌ى وڵاتانى كه‌نداویش بى بى سى پێی وایه، ده‌كه‌ونه نێوان دوو هه‌ڵوێسته‌وه، یه‌كه‌میان سوودمه‌ند ده‌بن له به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخى نه‌وت و له‌لایه‌كى تریش ناتوانن كه‌موكوڕییه‌كانى بازاڕ پڕ بكه‌نه‌وه و هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى تێوه‌گلانیان به شه‌رێكى فراوان هه‌یه.