جاسم محه‌مه‌د عه‌بوود سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى له‌گه‌ڵ له‌تیف ره‌شید سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆبووه‌وه، عه‌بوود له لێدوانێكدا دووپاتى كرده‌وه، "پێویسته ته‌نگژه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێت".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 15ى حوزه‌یران،
جاسم محه‌مه‌د عه‌بوود سه‌رۆكى دادگاى فیدراڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى عێراق كۆ بووه‌ته‌وه و ته‌وه‌رى سه‌ره‌كى كۆبوونه‌وه‌كه، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان بوو. له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له ماڵپه‌ڕى ئاژانسى هه‌واڵى عێراق بڵاو كراوه‌ته‌وه، جاسم عه‌بوود گوتى، "كارى دادگاى فیدراڵى ئه‌وه‌یه به‌رژه‌وه‌ندى و مافى خه‌ڵك ده‌ستبه‌ر بكات". هه‌روه‌ها ده‌ڵێ،" پێویسته ته‌نگژه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان چاره‌سه‌ر بكرێت و به‌گوێره‌ى یاسا بێت".
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ى دووشه‌م دادگاى فیدراڵى له‌سه‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان كۆ ببێته‌وه و بڕیارێكى وه‌لائى بدات.
ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق له كۆتایى مانگى رابردوو مووچه‌ى مانگى ئایارى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان راگرتووه. ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییه‌كى جه‌ماوه‌رى و فه‌رمى له هه‌رێمى كوردستان و عێراق دروست كردووه و ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكایش ناڕه‌زایى له‌به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كه ده‌ربڕى.