هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل جگه له گه‌یاندنی زیان به شوێنی نیشته‌جێبوون و خه‌ڵكی سڤیل، زیانی به كه‌رتی ئابووریی ئه‌و وڵاته‌ش گه‌یاندووه.
ناوه‌ندی پاڵاوگه‌كانی نه‌وتی ئیسرائیل به به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاوی كرده‌وه، به‌هۆی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران، زیان به‌ر هێڵی نه‌وت و گواستنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی بۆ حه‌یفا كه‌وتووه.
ناوه‌نده‌كه ئاماژه‌ی داوه كه دامه‌زراوه‌كانی پاڵاوگه‌ی نه‌وت له كار و چالاكییه‌كانیان به‌رده‌وامن، به‌ڵام هه‌ندێك دامه‌زراوه‌ی لاوه‌كیی پێوه‌ست به پاڵاوگه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی كاتی كاركردن تێیاندا وه‌ستاوه.
شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل خه‌ریكه ده‌كه‌وێته قۆناغێكی نوێوه و دوو لایه‌ن ده‌ستیان بۆ به ئامانجگرتنی دامه‌زراوه ئابوورییه‌كان بردووه.
له به‌ره‌به‌یانیی هه‌ینی 13ی حوزه‌یران، ئیسرائیل ده‌ستی به هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر ئێران كرد و له رۆژی یه‌كه‌می ئه‌و جه‌نگه‌دا زیانێكی زۆری گیانی و مادی به ئێران گه‌یاند، ئێواره‌ی هه‌مان رۆژ ئێران وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی دایه‌وه و هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی مووشه‌كه‌كانی ئێران له ئاسمان ته‌قێنرانه‌وه، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك مووشه‌ك كه‌وتنه خواره‌وه و به‌ر شوێنی نیشته‌جێبوون كه‌وتن.
گه‌ڕی دووه‌می هێرشه‌كان شه‌وه‌ی رابردوو له‌لایه‌ن ئێران درێژه‌ی پێ درا و دیسان ژماره‌یه‌ك له مووشه‌كه‌كانی ئێران زیانیان به شوێنی نیشته‌جێبوون له ئیسرائیل و باڵه‌خانه‌كان گه‌یاندووه.
به‌پێی دواین زانیارییه‌كانی میدیا فه‌رمییه‌كانی ئێران، 80 كه‌س له‌و وڵاته به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل كوژراون كه شه‌ش كه‌سیان له فه‌رمانده بالاكانی سوپا و نۆ كه‌سیان له زانا ئه‌تۆمییه‌كان بوون و سه‌رووی 300 كه‌سیش بریندار بوون. میدیاكانی ئیسرائیلیش ده‌ڵێن به‌هۆی مووشه‌كه‌كانی ئێران له رۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كه 80 ئیسرائیلی بریندار بوون كه سێ كه‌س له‌وانه به‌هۆی قورسیی برینه‌كانیان گیانیان له ده‌ست داوه. باس له‌وه ده‌كرێ به‌هۆی هێرشه‌كانی شه‌وی رابردووی ئێران سێ كه‌سی تر له ئیسرائیل كوژراون و ژماره‌یه‌كی تر بریندار بوون.