دۆلار رووی لە دابەزین كردەوە

:: PM:03:27:16/06/2025 ‌
بەیانیی ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلار بە 144 هەزار و 100 دینار بوو، بەڵام بەهۆی ئەو گرژییانەی لە ناوچەكەدا هەیە كە بەهۆكاری گرانبوونی دەزانرا، جارێكی تر نرخەكەی رووی لە هەزرانبوونەوە كرد.

رۆژی هەینی نرخی 100 دۆلار لە بازاڕەكان و نووسینگەكان گەیشتە 150 هەزار دینار، ئەوەیش بەهۆكاری شەڕیان گەڕاندەوە كە خواست زۆرە، بەڵام دووبارە رووی لە دابەزین كردەوە.

ئەمڕۆ دووشەم 16ـی حوزەیران، عەبدولڕەحمان حاجی كەمال خاوەن نووسینگەی دراوگۆڕینەوە، بە "وشە"ـی راگەیاند، بەهۆی ئەو گرژییانەی هەبوو نرخی دۆلار گران بوو، بەڵام دووبارە رووی لە نزمبوونەوە كرد.

زیاتر گوتی، نرخی دۆلار ئەمڕۆ 600 دینار دابەزینی تۆمار كرد و 100 دۆلار دابەزی بۆ 143 هەزار و 500 دینار.

باسی لەوەش كرد، ئەو نرخە جێگیر نییە، رەنگە دوای نیوەڕۆ روو لە زیادبوون بكات یان نزم بێتەوە، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی خواست لەسەر دۆلار لە بازاڕەكان وەك خۆیەتی و گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ نییە.

ئەوە لە كاتێكدایە گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روو لە زیادبوونە، چەندان هێرشی گەورە و شەڕ لە نێوان ئێران و ئیسرائیل، وایكردووە وڵاتانی دراوسێش بترسن.



وشە - رامیار جەواد