به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئامانجی حكوومه‌ت ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان له شیره‌مه‌نی به خۆبژێوی بگات و له جیاتی ئه‌وه‌ی هاورده بكرێت، له ناوخۆ به‌رهه‌می بهێنێت و ئێسته نیوه‌ی پێداویستییه‌كان به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
فیراس سدیق به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێت له ھه‌موو بابه‌ته‌كان له جیاتی ھاورده، له ناوخۆ به‌رھه‌می بێنێت و پێداویستیی ناوخۆ پڕ بكاته‌وه و ته‌نانه‌ت به‌رهه‌مه‌كان ھه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ش بكرێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئێسته ھه‌نگاوی باش نراوه له به‌رھه‌می شیره‌مه‌نی، به‌جۆرێك پێشتر 78 پڕۆژه‌ی مانگای شیر له ھه‌رێم ھه‌بوو، ئێسته بووه‌ته 98 پڕۆژه به توانای 14ھه‌زار سه‌ر كه پێشتر حه‌وت ھه‌زار سه‌ریان ھه‌بوو، پێشتر زۆر به‌كه‌می به‌رھه‌می شیره‌مه‌نی ناوخۆ له بازاڕ ده‌بینرا، به‌ڵام ئێسته له زۆرینه‌ی دوكان و ماركێته‌كان به‌رھه‌می ناوخۆ به ناوی ھه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت و كوالێتی زۆرباش و ته‌ندروسته و خواستی زۆریشی له‌سه‌ره.
به‌ڕێوه‌به‌ری سامانی ئاژه‌ڵ له ھه‌رێمی كوردستان گوتیشی، ئێسته له رێگه‌ی پڕۆژه‌كانی به‌خێوكردنی مانگای شیر، جۆره‌ھا به‌رھه‌می شیره‌مه‌نی وه‌ك په‌نیر، ماست، ماستاو و چه‌ندان جۆری تری شیره‌مه‌نی به‌رھه‌م دێنن.
پڕۆژه‌كانی ئاژه‌ڵ ئێسته زیاتر له 50%ی پێداویستیی ناوخۆ پڕ ده‌كه‌نه‌وه، ئێسته له ھه‌رێمی كوردستان ساڵانه 275 ھه‌زار تۆن شیر به‌رھه‌م دێت و پێویستیان به 500 ھه‌زار تۆن ھه‌یه، بۆیه ده‌خوازن له رێگه‌ی پڕۆژه‌ی زیاتر، پێداویستی ناوخۆ پڕ بكه‌نه‌وه.
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم