ئه‌مڕۆ سێشه‌م له پێنجه‌م رۆژی جه‌نگدا، بازاڕه‌كانی تاران كه به شاده‌ماری بازرگانیی پایته‌خت هه‌ژمار ده‌كرێن، داخراون و خه‌ڵك دوكانه‌كانیان نه‌كردووه‌ته‌وه. جگه له تاران، له شاره گه‌وره‌كانی تری وه‌ك كرماشان و ئیسفه‌هان، بازاڕه‌كان داخراون و كێشه بۆ سیستمی بانكی و وێستگه‌كانی به‌نزین هاتووه‌ته كایه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاو كراونه‌ته‌وه، بازاڕه‌كانی تاران چۆڵن و هیچ دوكان و بازاڕێك نه‌كراوه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی تره‌وه نانه‌واخانه‌كانیش گوتوویانه ته‌نیا تا نیوه‌ڕۆ كار ده‌كه‌ن، بۆیه قه‌ره‌باڵغی له به‌رده‌م نانه‌واخانه‌كان دروست بووه.
كێشه‌یه‌كی تر كه به‌ربینگی به هاووڵاتییانی ئێرانی گرتووه ئه‌وه‌یه، كێشه له زۆربه‌ی ATM ه‌كان هاتووه‌ته كایه‌وه و خه‌ڵك ناتوانن كارته بانكییه‌كانیان به‌كار بهێنن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ هێرشی سایبه‌ری كراوه‌ته سه‌ر بانكی سپه و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كارتی ئه‌و بانكه‌یان هه‌یه، ناتوانن سوود له كارته بانكییه‌كانیان وه‌ربگرن.
له هه‌مان كاتدا باس له په‌كخستنی وێستگه‌كانی دابه‌شكردنی به‌نزین له تاران و شاره جیاجیاكانی ئێران ده‌كرێت، ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێل له ڕیزی وه‌رگرتنی به‌نزین وه‌ستاون و به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه وێستگه‌كان به سیستمی بانكی كار ده‌كه‌ن، به‌هۆی هێرشی ئه‌لیكترۆنی كارته‌كان ناخوێنرێنه‌وه.
كێشه‌یه‌كی تر كه هاووڵاتییانی ئێران له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، ناتوانن وه‌ك پێویست سوود له مۆبایل و پێوه‌ندییه‌كان وه‌ربگرن.