نرخی نه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشابوو، به‌ڵام دواتر ئاسایی بووبووه‌وه، ئه‌مڕۆ له شه‌شه‌م رۆژی جه‌نگ نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه.
رۆژی دووشه‌م له‌گه‌ڵ كرانه‌وه‌ی هه‌فته هه‌فته‌بازاڕی نه‌وت، نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی كه‌م هه‌ڵكشا، به‌ڵام له ئێواره‌ی سێشه‌م تا نزیكه‌ی 78 دۆلار گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات و پاشان دابه‌زییه‌وه و به ره‌نگی سوور داخرا. به‌ڵام ئه‌مڕۆ چوارشه‌م جارێكی تر نرخه‌كه‌ی رووی له هه‌ڵكشان كرده‌وه و ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 76 دۆلار و 60 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی ترسی سه‌ره‌كی بووه له بازاڕی نه‌وت، پێوه‌سته به گه‌رووی هورمز كه نزیكه‌ی 20%ی نه‌وتی دنیا دابین ده‌كات و ئێران پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووه‌كه‌ی كردبوو، به‌ڵام تا ئه‌م ساته هیچ كێشه‌یه‌ك بۆ گه‌رووه‌كه نه‌هاتووه‌ته كایه‌وه.
ته‌نیا پێكدادانی دوو كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگر له نزیك گه‌رووه‌كه تۆمار كراوه كه پێوه‌ندیی به هاتوچۆی كه‌شتییه‌كان هه‌بوو، هیچ هێرشێك نه‌كراوه‌ته سه‌ریان كه دواتر ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی یه‌كێك له كه‌شتییه‌كان كۆنترۆڵ كرا.
هه‌ندێك بانكی نێوده‌وڵه‌تی و چاودێری ئابووری پێشبینییان كردووه له ئه‌گه‌ری داخرانی گه‌رووی هورمز، نرخی نه‌وت به خێرایی 120 دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و سه‌رووی 150 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه.