سه‌رپه‌رشتیاری پڕۆژه‌ی عه‌لوه‌ی ھاوچه‌رخی ئاكرێ رای گه‌یاند، عه‌لوه‌ی ئاكرێ ئێسته له كاردایه و بووه‌ته سه‌نته‌رێكی گرنگی ساغكردنه‌وه‌ی به‌رھه‌می ناوخۆ، له ئاكرێ ھه‌موو جۆره به‌رھه‌مێك بۆ شاره‌كانی كوردستان و عێراقیش ده‌ڕوات .
حاته‌م ھه‌ناره‌یی سه‌رپه‌رشتیاری عه‌لوه‌ی ھاوچه‌رخی ئاكرێ، به "وشه"ی راگه‌یاند، عه‌لوه‌ی ھاوچه‌رخی ئاكرێ، به‌شی فرۆشتنی به‌رھه‌می كشتوكاڵی و عه‌لافه‌كان كراونه‌ته‌وه، ئێسته به‌رھه‌می لێ ساغ ده‌كرێته‌وه، له بلێ و بارزان بگره تا ده‌گاته شێخان و ناوچه‌كانی تریش، به‌رھه‌م دێنن و له‌وێ ساغ ده‌بێته‌وه و ده‌چێت بۆ شاره‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و عێراق، چونكه ئێسته نرخی به‌رھه‌مه‌كان له عه‌لوه‌ی ھاوچه‌رخی ئاكرێ له ھه‌موو شوێنه‌كان هه‌رزانتره .
حاته‌م ھه‌ناره‌یی گوتیشی، ئێسته عه‌لوه‌ی ھاوچه‌رخی ئاكرێ ٥٠%ی ته‌واو بووه و عه‌لوه‌یه‌كی زۆر فراوانه و ھه‌موو به‌شه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت، وه‌ك دوكانی فرۆشتنی به‌رھه‌می كشتوكاڵی و عه‌لوه و ساردكه‌ره‌وه و كارگه و ئه‌وه‌ی پێویسته له‌و عه‌لوه‌یه دروست ده‌كرێت، ئێسته له ھه‌موو به‌شه‌كان كاری تێدا ده‌كرێت.
وه‌ك زیاتر خستیه روو قۆناغی یه‌كه‌می پڕۆژه‌كه، به سه‌رمایه‌ی 22 ملیۆن دۆلاره و له قۆناغی دووه‌مدا فراوانتر ده‌بێت و سه‌رمایه‌ی ده‌بێته 42 ملیۆن دۆلار، بۆیه ده‌بێته یه‌كێك له ھه‌ره عه‌لوه باش و به‌ناوبانگه‌كان له ھه‌رێمی كوردستان و عێراق، چونكه ئێسته به‌رھه‌مه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆرباش له‌و عه‌لوه‌یه ساغ ده‌بنه‌وه .
هه‌ولێر\بڵند ئیبراھیم