بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، داوا لە هاووڵاتییان دەكات پەلە بكەن لە خۆتۆماركردن، چونكە تەنیا دوو هەفتە مۆڵەت بۆ كاراكردنی پڕۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك ماوە.
ئەمڕۆ شەموو، 21ی حوزەیرانی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی ڕێكخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر، هاووڵاتییانی پارێزگای هەولێر و دەوروبەری ئاگەدار دەكاتەوە، کە تەنیا دوو هەفتە مۆڵەت ماوە بۆ كاراكردنی پرۆسەی بەئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك.
داواش لە هاووڵاتییان دەكات، پەلە لە خۆتۆماركردن بكەن تا لە بەشەخۆراك بێبەش نەبن.