درێژه‌كێشانی جه‌نگ و هێرشه‌كانی دوێنێی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران و لێدان له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته، بووه هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له یه‌كه‌م رۆژی كرانه‌وه‌ی هه‌فته‌بازاڕی بۆرسه، نرخی نه‌وت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رز ببێته‌وه
نرخی نه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئیسرائیل و ئه‌مه‌ریكا، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشابوو، به‌ڵام دواتر ئاسایی بووبووه‌وه و له سه‌رووی 77 دۆلار جێگیر بووبوو. به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت گه‌یشته سه‌رووی 80 دۆلار كه به‌رزترین نرخه له ماوه‌ی پێنج مانگی رابردوودا تۆمار كرابێت، دواتر دابه‌زییه‌وه و ئێسته به 78 دۆلار و 40 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی ترسی سه‌ره‌كی بووه له بازاڕی نه‌وت، پێوه‌سته به گه‌رووی هورمز كه نزیكه‌ی 20%ی نه‌وتی دنیا دابین ده‌كات، ئێران پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی گه‌رووه‌كه‌ی كردبوو و دوێنێ دوای هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، جارێكی تر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی ئێران دووباره كرایه‌وه و یه‌كێك له نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی ئێران به میدیاكانی راگه‌یاند، په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ داخستنی گه‌رووی هورمزه ئه‌گه‌ر ئه‌نجوومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی پێی رازی ببێت.
هه‌ندێك بانكی نێوده‌وڵه‌تی و چاودێری ئابووری، پێشبینییان كردووه له ئه‌گه‌ری داخرانی گه‌رووی هورمز، نرخی نه‌وت به خێرایی 120 دۆلار تێده‌په‌ڕێنێت و ته‌نانه‌ت به‌ره‌و سه‌رووی 150 دۆلار به‌رز ده‌بێته‌وه و قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی وزه ده‌هێنێته كایه‌وه.