بەپێی مەرسوومێكی سەرۆكایەتیی وڵاتەكە، مووچەی سەرجەم فەرمانبەرانی سووریا بە رێژەی 200% بەرز كرایەوە.
بەپێی مەرسوومێكی سەرۆكایەتیی سووریا كە لە رۆژی یەكشەم 22ی حوزەیران دەرچووە، بڕیاری زیادكردنی مووچە، فەرمانبەرانی شارستانی، سەربازیی، كارمەندانی كۆمپانیا و دامەزراوەكانی كەرتی گشتی و یەكە كارگێڕییەكان، كەرتی هاوبەش ئەوانەی كە رێژەی پشكداریی دەوڵەت تێیاندا 50% ی سەرمایەكەیەتی دەگرێتەوە.
هەر بەپێی مەرسوومەكە، زیادكردنی مووچە لە سووریا سەرجەم فەرمانبەرانی كاتی و كارمەندانی رۆژانەكانیش دەگرێتەوە.
مەرسوومی سەرۆكایەتیی سووریا لەلایەن ئەحمەد شەرع سەرۆكی كاتیی وڵاتەكە واژوو كراوە، بە ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی هاووڵاتییانی وڵاتەكە.
ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە ئەو وڵاتە لەلایەن قەتەر و ئیمارات و سعوودیەوە هاوكاریی دارایی دەكرێت، تا مانگانە مووچەی كارمەندانی حكوومەتەكەی پێ بدات.