هاووڵاتییانی هەڵەبجە ئاگەدار دەكرێنەوە

:: PM:05:43:23/06/2025 ‌
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت هاووڵاتییانی هەڵەبجە ئاگەدار دەكاتەوە، كە خۆیان لە کۆبۆنى ئەلیكترۆنی تۆمار بكەن. 

ئەمڕۆ دووشەم، 23ی حوزەیرانی 2025، لە ئاگەدارییەكی وەزارەتەكەدا هاتووە، سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئاگەدار دەكەینەوە، كە چەند ڕۆژێكی كەم ماوە بۆ پڕكردنەوەی كۆبوونی خۆراكی ئەلیكترۆنی، دوا وادە تا یەكی تەمووز دەبێت.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە، پێویستە پێش ئەو وادەیە هاووڵاتییان بەشداری بكەن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا بتوانن سوودمەند بن لە بەشەخۆراكی مانگانە.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم