دوێنێ دووشه‌م له گه‌رمه‌ی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت تا 78 دۆلار به‌رزبووه‌وه، به‌ڵام له ئێواره‌كه‌یه‌وه رووی له دابه‌زین كردووه و تا ئێسته سه‌رووی 12% له نرخی نه‌وت كه‌می كردووه.
هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژی یه‌كشه‌م 22ی مانگ بۆ سه‌ر ئێران و لێدان له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر داخرانی گه‌رووی هورمز، كاریگه‌ریی زۆری خستبووه سه‌ر بازاڕه‌كان و ده‌گوترا ئه‌گه‌ر گه‌رووی هورمز دابخرێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت زۆر زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و قه‌یرانێكی نوێی وزه ده‌هێنێته كایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌دا.
ئێواره‌ی دوێنێ له‌گه‌ڵ هێرشه مووشه‌كییه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا له قه‌ته‌ر، نه‌وت له جیاتی ئه‌وه‌ی نرخه‌كه‌ی به‌رز ببێته‌وه، دابه‌زی و ئه‌وه‌ش جێگه‌ی سه‌رنجی چاودێرانی ئابووری بوو، دیاره دواتر ده‌ركه‌وت سه‌رجه‌م مه‌ترسییه‌كان ره‌ویونه‌ته‌وه و قسه له ئاگربه‌ست ده‌كرێت كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م راگه‌یه‌نرا.
به گشتی نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا له دوێنێوه كه نزیكه‌ی 78 دۆلار بوو، بۆ 68 دۆلار و 60 سه‌نت دابه‌زیوه. نرخی نه‌وتی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا به 65 دۆلار و نه‌وتی ئۆپێك به 70 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
دوای ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له نێوان ئێران و ئیسرائیل راگه‌یه‌نرا، هیچ شتێك نییه كه هه‌ڕه‌شه له بازاڕه‌كانی نه‌وت بكات ، بۆیه ده‌بینرێت نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌مان نرخی پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگ.