به‌های تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی جه‌نگ دابه‌زیبوو و هه‌ر دۆلارێك له رۆژانی رابردوو، به 92 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ دوای راگه‌یاندنی ئاگربه‌ست، نرخه‌كه‌ی هه‌ڵكشا و ئێسته له تاران به 84 هه‌زار تمه‌ن به‌رانبه‌ر هه‌ر دۆلارێك مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
به‌ر له 13ی مانگی حوزه‌یران و به‌ر له‌وه‌ی جه‌نگ ده‌ست پێ بكات، نرخی هه‌ر دۆلارێك له بازاڕه‌كانی ئێران، به 82 هه‌زار تا 83 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا و به‌م نرخه جێگیر بووبوو، تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كان به‌هاكه‌ی به‌رز بووبووه‌وه، به‌ڵام هێرشی ئیسرائیل بازاڕه‌كه‌ی شێواند و له‌پڕ گه‌یاندیه سه‌رووی 92 هه‌زار تمه‌ن.
له گه‌ڕی یه‌كه‌می كۆنفرانسی ئه‌تۆمیدا، به‌های هه‌ر دۆلارێك بریتی بوو له 106 هه‌زار تمه‌ن، به‌ڵام دوای پێنج گه‌ڕ توانی بۆ 82 هه‌زار تمه‌ن پێگه‌ی خۆی به‌رانبه‌ر دۆلار ئاسایی بكاته‌وه.
هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو، تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
ئه‌مڕۆ باس له‌وه ده‌كرێ ئێران ئاگربه‌ستی پێشێل كردووه و وه‌زیری به‌رگریی ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر جه‌نگ ده‌ست پێ بكاته‌وه، ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێ دیسان به‌های تمه‌نیش بشكێته‌وه.