زێڕ هەرزان بوو

:: AM:10:05:28/06/2025 ‌
بەراورد بە دوێنێ، بەهای زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا رووی لە نزمبوونەوە كردووە، ئەمەش كاریگەریی لەسەر نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان دروست كرد.

ئەمڕۆ شەموو 28ـی حوزەیران، شاخەوان مەمەد لە زێڕنگریی ئیمان، بە "وشە"ـی راگەیاند، نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نزم بووەتەوە، ئەوەش بەپێی گۆڕانكاری لە نرخی زێڕ لە بۆرسەی دنیا.

باسی لەوەش كرد، نرخی یەك ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەكانی دنیادا بە سێ هەزار و 274 دۆلار مامەڵەی پێوە كرا، لە كاتێكدا هەفتەی رابردوو نرخی ئۆنسەیەك زێڕ گەیشتە سێ هەزار و 300 دۆلار.

نرخی زێڕ بەراورد بە ساڵانی رابردوو، بەرزبوونەوەیەكی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە، ئێستە نرخەكەی لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بەمشێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 18 بە 556 هەزار دینارە

مسقاڵێك زێڕی عەیار 21 بە 650 هەزار دینارە

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24 بە 742 هەزار دینارە





وشە - رامیار جەواد