هه‌فته‌یه‌كی تر له بازاڕی بۆرسه داخرا، هه‌فته‌كه زۆر خراپ بوو بۆ بازاڕ و نه‌وت، چونكه زیاتر له 15% به‌های خۆی له ده‌ست دا.
له سه‌ره‌تای هه‌فته‌كه نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت به 78 دۆلار ده‌فرۆشرا، به‌ڵام له كۆتایی هه‌فته‌دا به 66 دۆلار و 34 سه‌نت داخرا و نزیكه‌ی 12 دۆلار له نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت دابه‌زی كه ده‌كاته زیاتر له 15%.
له زۆربه‌ی رۆژانی هه‌فته‌كه، نرخی رۆژانه‌ی نه‌وت به ره‌نگی سوور داده‌خرا، ده‌ستپێكردنی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل نرخه‌كه‌ی به‌رز كردبووه‌وه، به‌ڵام كۆتاهاتنه‌كه‌ی نرخه‌كه‌ی دابه‌زاند.
رۆژی دووشه‌م 23ی حوزه‌یران، له گه‌رمه‌ی جه‌نگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت تا 78 دۆلار به‌رز بووه‌وه، به‌ڵام له ئێواره‌كه‌یه‌وه رووی له دابه‌زین كردووه و ئه‌و دابه‌زینه‌ش تا كۆتایی هه‌فته درێژه‌ی كێشا.
هێرشه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له رۆژی یه‌كشه‌م 22ی مانگ بۆ سه‌ر ئێران و لێدان له بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئه‌و وڵاته و مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر داخرانی گه‌رووی هورمز، كاریگه‌ریی زۆری خستبووه سه‌ر بازاڕه‌كان و ده‌گوترا ئه‌گه‌ر گه‌رووی هورمز دابخرێت، ئه‌وا نرخی نه‌وت زۆر زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه و قه‌یرانێكی نوێی وزه ده‌هێنێته كایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه رووی نه‌دا.
پێویسته بگوترێ دوای ئه‌و ئاگربه‌سته‌ی له رۆژی سێشه‌م 24ی مانگی حوزه‌یران له نێوان ئێران و ئیسرائیل راگه‌یه‌نرا، هیچ شتێك نییه كه هه‌ڕه‌شه له بازاڕه‌كانی نه‌وت بكات، بۆیه ده‌بینرێت نرخی نه‌وت رووی له دابه‌زین كردووه و گه‌ڕاوه‌ته‌وه هه‌مان نرخی پێش ده‌ستپێكردنی جه‌نگ.