ئه‌مساڵ له سنووری شاره‌زوور و پێنجوێن، به ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌وی به ته‌ماته چێنراوه و جووتیارانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می ته‌ماته زۆره و جگه له پێویستیی ناوخۆ، ره‌وانه‌ی شاره‌كانی عێراقیشی ده‌كه‌ین، هه‌روه‌ها به‌شێك له‌و به‌رهه‌مه له كارگه‌كانی ناوخۆ بۆ دۆشاو وه‌رده‌گیرێته‌وه، ئه‌وه‌ش بازاڕه بۆ ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می جووتیاران.
هه‌رێمی كوردستان له به‌رهه‌می ناوخۆ گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی به‌رز، ساڵ له دوای ساڵ به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد ده‌كات، له‌و به‌رهه‌مانه‌شی كه جووتیاران به‌رهه‌می ده‌هێنن، بۆ شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاستی عێراق ده‌چن و عێراق له چه‌ندان به‌رهه‌می كشتوكاڵی پشت به هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێت، جووتیارێك ده‌ڵێت، به‌رهه‌می ئه‌مساڵی ته‌ماته ده‌گاته ملیۆنێك تۆ‌ن.
ئه‌نوه‌ر سه‌عید جووتیار، به "وشه"ی راگه‌یاند، له سنووری ده‌شتی شاره‌زوور و پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه ساڵانه به ده‌یان هه‌زار زه‌وی به ته‌ماته ده‌چێنرێت، له ده‌شتی شاره‌زوور و پێنجوێن ساڵانه به‌شی هه‌موو هه‌رێمی كوردستان و عێراق ته‌ماته به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له باشترین جۆره‌كانی ته‌ماته‌یه، زۆر زیاتر له پێویستی ناوخۆیه، بۆ عێراقیش ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر بیر له هه‌نارده‌كردنی بكرێته‌وه، ده‌توانرێت به‌شی چه‌ند وڵاتێك بنێرێت و بازاڕێكی زۆر باشیش ده‌بێت بۆ جووتیاران.
سه‌روه‌ر عه‌لی به‌رپرسی عه‌لوه‌ی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ساڵانه له ده‌شتی شاره‌زوور و پێنجوێن ته‌ماته‌یه‌ك به‌رهه‌م دێت كه بۆ پێویستی چه‌ندان وڵات ده‌توانین سوودی لێ وه‌ربگیرێت، له دوای 17ی ته‌مووز، عێراق و خواروو و ناوه‌ڕاست پشت به هه‌رێمی كوردستان ده‌به‌ستێت له ته‌ماته و تا كۆتایی مانگی تشرینی یه‌كه‌م، رۆژانه 500 تۆ‌ن تا هه‌زار و 200 تۆ‌ن ته‌ماته له هه‌رێمی كوردستانه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كانی خواروو و ناوه‌ڕاست ده‌كرێت، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پێویستیی ناوخۆ كه رۆژانه سه‌رووی 500 تۆ‌ن ده‌بێت، ئێسته ته‌نیا ته‌ماته‌ی شاره‌زوور پێگه‌یشتووه، ته‌ماته‌ی پێنجوێن له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو پێده‌گات، هێنده زۆره پێشبینی نه‌كراوه.
خه‌سره‌و جاف جووتیاری نموونه‌یی له شاره‌زوور، به "وشه"ی راگه‌یاند، رۆژانه به سه‌تان كرێكار له شاره‌زوور خه‌ریكی كۆكردنه‌وه‌ی ته‌ماته‌ن، جووتیار هه‌یه 100 دۆنم زه‌وی به ته‌ماته چاندووه و رۆژانه به سه‌تان تۆ‌ن به‌رهه‌می ته‌ماته لێ ده‌كرێته‌وه، به ده‌یان تڕێله ته‌ماته ده‌چێته عه‌لوه‌ی سلێمانی و دابه‌شی ناوچه‌كان ده‌كرێت، كوردستان له ته‌ماته له ئاستێكی به‌رزدایه و تا مانگی تشرینی دووه‌م پێویستیان به ته‌ماته‌ی ده‌ره‌وه نییه و خۆیان ده‌توانن ته‌ماته بۆ ده‌ره‌وه بنێرن.
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بازرگانیی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی دۆشاو قسه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی ساڵانه له‌گه‌ڵ پێگه‌یشتنی ته‌ماته‌ی ناوخۆ، ته‌ماته له جووتیارانی ناوخۆ وه‌ربگرن و به‌شێكی به‌رهه‌م له جووتیاران وه‌ربگرنه‌وه، ئێسته كارگه‌ی دۆشاوی هه‌ریر، له‌گه‌ڵ كارگه‌ی دۆشاوی شاره‌زوور ساڵانه به‌رهه‌مێكی زۆر له جووتیارانی ناوخۆ وه‌رده‌گرن، ئه‌وه‌ش بازاڕێكی ساغه بۆ ساغبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می ناوخۆی جووتیاران.
له ماوه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاڵپشتیی كه‌رتی كشتوكاڵ و جووتیاران كراوه و سه‌رۆكی حكوومه‌ت چه‌ندان جار باسی له‌وه كردووه، هاوكاریی جووتیاران ده‌كرێت و كار بۆ دۆزینه‌وه‌ی بازاڕ و ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان ده‌كرێت.
وشه/ هۆشیار عه‌لی