وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا 130 ملیۆنی بۆ هەسەدە و سوپای سووریای ئازاد تەرخان كرد

:: AM:10:12:06/07/2025 ‌
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا لە بودجەی ساڵی 2026دا، 130 ملیۆن دۆلار بۆ هاوكاریی هەسەدە و سوپای سووریای ئازاد تەرخان دەكات.

وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا (پنتاگۆن)، تەرخانكردنی بڕی 130 ملیۆن دۆلاری لە بودجەی ساڵی 2026 بۆ پاڵپشتی هێزەكانی سووریای دیموكرات و هێزەكانی سوپای سووریای ئازاد راگەیاند.

 پنتاگۆن لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوە كردووە: ئەمەریكا پابەندە بە بەدیهێنانی شكستی هەمیشەیی داعش لە ڕێگەی پشتیوانیكردنی هێزە هاوبەشە متمانەپێكراوەكان، بۆ پاراستنی فشارە بەردەوامەكان لەسەر ئەو رێكخراوە.

دووپاتی بەردەوامبوونی ئەمەریكا لە پاڵپشتیكردنی هێزەكانی سووریای دیموكرات لە باكوری رۆژهەڵاتی سووریا و سوپای سووریای ئازاد كردەوە، كە لە سێگۆشەی سنووری نێوان سووریا و ئوردن و عێراق جێگیرن، ئامانجی ئەم پشتیوانییەش بەرپەرچدانەوەی سەرهەڵدانەوەی رێكخراوەكە و رێگریكردنە لە سەرلەنوێ بڵاوبوونەوەی.

ئەو بودجەیەی ئەمەریكا بۆ ساڵی دارایی 2026 بۆ هاوكاریكردنی هێزە هاوپەیمانەكانی لە سووریا دیاری كردووە، نزیكەی 130 ملیۆن دۆلارە، بڕەكەی كەمترە  بە بەراورد بە ساڵی پێشوو.



وشە - سۆران عەزیز