ئابووریناسێك له‌باره‌ى كارتى نیشتمانى بۆ كاروبارى بانكى، هۆشداریى به بانكى ناوه‌ندى عێراق ده‌دات و له‌وه وریاى ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ته‌كتیكى "چاودێریى بكه و سزاى بده" به‌كار ده‌هێنێ.
شه‌وى رابردوو پێنجى ته‌مووز، زیاد هاشمى ئابووریناس له "ئێكس"، په‌یامێكى به بانكى ناوه‌ندى عێراق داوه، له‌سه‌ر ده‌ركردنى كارتێكى بانكیى نوێ كه به "كارتى نیشتمانى" ناسراوه. زیاد هاشمى هۆشداریى به بانكه‌كه ده‌دات له‌وه‌ى نه‌كه‌وێته هه‌ڵه‌وه، به‌وه‌ى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا تا ئێسته له‌سه‌ر ده‌ركردنى ئه‌و كارته لارى نییه، به‌ڵام وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا ته‌كتیكى "چاودێرى بكه و سزاى بده" به‌كار ده‌هێنێت.
هاشمى به دوورى نازانێت ئه‌و تۆڕانه‌ى له بوارى ساخته‌كردن و سپیكردنه‌وه‌ى پاره كار ده‌كه‌ن، ئه‌و كارته‌یش له تاوانه‌كانى خۆیان به‌كارى بهێنن، ئه‌و كارتی بانكى ناوه‌ندیش ده‌كه‌وێته ناو سزاكانى ئه‌مه‌ریكاوه. بۆیه ده‌بێت بانكه‌كه خۆى چاودێرییه‌كى وردى پرۆسه‌كه بكات.
رۆژى هه‌ینى رابردوو بانكى ناوه‌ندى روونكردنه‌وه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه له‌وه‌ى "كارتى نیشتمانى بانكى" نابێته شوێنگره‌وه‌ى ڤیاكارد و ماسته‌ركارد، به‌ڵكو ته‌نیا ئه‌وه‌یه بژارده‌یه‌كى نوێ و زیاتر ده‌خرێته به‌رده‌ست هاووڵاتییان.