هەواڵی خۆش بۆ جووتیاران.. گەنمەكانتان لێ‌ وەردەگیرێ‌

:: PM:03:54:06/07/2025 ‌
دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە راسپاردەی د. محەمەد شوكری سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان وەك سـەرۆكـی لـیـژنـەی بـە بـازاڕكـردن و سـاغـكـردنـەوەی گـەنـمـی مـاوەی جـووتـیـارانـی هـەرێـمـی كـوردسـتـان، دوای كـۆبـوونـەوەی لـەگـەڵ خـاوەنـی كـۆمـپـانـیـاكـانـی خـۆشـنـاو، قـەیـوان، بـڕیـار درا بـە وەرگـرتـنـی گـەنـمـی جـووتـیـاران.

ئاماژە بۆ ئەوەیش كراوە كە ئەو كۆمپانیایانە گـەنـمـی پـلـە یـەك بـە 550 هەزار دینار و گـەنـمـی پـلـە دوو بـە 525 هەزار دینار وەردەگرن. 

دووپات لەوەیش كراوەتەوە كە پرۆسـەی وەرگـرتـنـەكـە لـە ڕێـكـەوتـی 15ی ئەم مانگەوە دەست پێ دەكات و بۆ ماوەی مانگێك بەردەوام دەبێت. شـایـسـتـە دارایـیـەكـانـی جـوتـیـاران لـەلایـەن هـەردوو كـۆمـپـانـیـاكـانـی (خـۆشـنـاو ، قـەیـوان) لـە مـاوەی دوو مـانـگـدا خـەرج دەكـرێـت.



وشە - سه‌رخێڵ هاشم