ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز باسى له‌وه كردووه، ده‌نگى خوازیارى چاره‌سه‌رى ته‌نگژه‌ى مووچه‌ى هه‌رێمى كوردستان به‌رز ده‌بێته‌وه، سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه ده‌ستپێشخه‌ریى راسته‌قینه‌یان بۆ چاره‌سه‌ریى هه‌یه. ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌وڵى سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه به "دوا ئومێد" ناو ده‌بات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م هه‌شتى ته‌مووز، ماڵپه‌ڕى سۆمه‌رییه نیوز له هه‌واڵێكدا ده‌ڵێ، "24 سه‌عاتى رابردوو جووڵه‌یه‌كى دیاری سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ى به‌خۆیه‌وه بینى بۆ تاوتوێكردنى دۆسیه‌كه له هه‌موو لایه‌نێكه‌وه، ده‌ستپێشخه‌ریى راسته‌قینه خراونه‌ته‌ڕوو بۆ كۆتاهێنان به كێشه‌كه. له‌لایه‌ك به‌غداى پایته‌خت كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌خۆیه‌وه بینیوه، له‌لایه‌كى تریش سه‌ردانى مه‌حموود مه‌شهه‌دانى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بۆ هه‌ولێر، وه‌ك ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه ئومێدێك له خۆى ده‌گرێت بۆ چاره‌سه‌رێكى گشتگیر بۆ ئه‌و دۆسیه ئاڵۆزه".
ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه باس له‌وه‌یش ده‌كات، تێڕوانینى په‌رله‌مانتاران و ئابووریناسان ئه‌وه‌یه، هه‌نگاوه‌كه‌ى مه‌شهه‌دانى بۆ هه‌ولێر، ده‌رفه‌تێكه بۆ تێگه‌یشتنى واقیعى، به‌و مه‌رجه‌ى مووچه له كێشمه‌كێشى سیاسى جیا بكرێته‌وه. توعمه لهێبى په‌رله‌مانتارى پارتى له عێراق ده‌ڵێ، "ته‌واوى لایه‌نه سیاسییه‌كان به هه‌موو ئاراسته‌كانیانه‌وه چاوه‌ڕێى ئه‌نجامى سه‌ردانه‌كه‌ى مه‌شهه‌دانیشن، به‌و ئومێده‌ى به تێگه‌شتنێكى راسته‌قینه بگه‌ین، ببێته هۆى چاره‌سه‌رى ئه‌و دۆسیه‌یه كه زۆرى خایاند".
هه‌ر ئه‌مڕۆ رۆژنامه‌ى سه‌باحى عێراقى باسى له‌وه كردووه، پێشبینى ده‌كرێت ئه‌مڕۆ هه‌ولێر و به‌غدا بگه‌نه رێككه‌وتن له‌سه‌ر مووچه.
مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان ماوه‌ى دوو مانگ زیاتره به بڕیارێكى ته‌یف سامى وه‌زیرى دارایى عێراق وه‌ستاوه.