به‌های تمه‌ن له هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زدایه و له ژێر كاریگه‌ریی جه‌نگ و پێشهاته سیاسییه‌كان كاریگه‌ری وه‌رده‌گرێت، به‌ڵام پێگه‌كه‌ی له‌رزۆكه، بۆیه‌ش له بازاڕه‌كه جێی متمانه‌ی كاسبكاران نییه، چونكه له‌پڕ ده‌شكێت و دوای ماوه‌یه‌ك له‌پڕ به‌های به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌های تمه‌ن له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا به‌رانبه‌ر دۆلار رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و سه‌رووی 6% به‌هاكه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌های هه‌ر دۆلارێك به‌ر له جه‌نگ 82 هه‌زار تمه‌ن بوو و دوای ده‌ستپێكردنی جه‌نگ له 13ی مانگ، نرخه‌كه‌ی شكا و گه‌یشته 92 هه‌زار تمه‌ن، دوای كۆتاهاتنی جه‌نگ گه‌ڕایه‌وه نرخی پێشووی كه 82 هه‌زار تمه‌ن بوو بۆ هه‌ر دۆلارێك، ئه‌مه ته‌نیا بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ به‌رده‌وام بوو و له كۆتاییه‌كانی مانگی حوزه‌یران دووباره به‌های خۆی له‌ده‌ست دایه‌وه و گه‌یشته‌وه 92 هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر دۆلارێك.
له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا نرخی تمه‌ن رووی له هه‌ڵكشان بووه و ئێسته هه‌ر دۆلارێك به 87 هه‌زار تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت.
به‌ر له جه‌نگ تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی به‌رده‌وامیی دانوستانه‌كان، به‌هاكه‌ی به‌رز بووبووه‌وه، چونكه ماوه‌یه‌ك تا 107 هه‌زار تمه‌ن گۆڕانكاریی به‌سه‌ر نرخه‌كه‌یدا هاتبوو، ئه‌و ئومێده له بازاڕه‌كانی ئێران هاته كایه‌وه كه رێككه‌وتن روو بدات و بازاڕه‌كانی ئێران بگه‌شێنه‌وه، بۆیه نرخه‌كه‌ی بۆ 82 هه‌زار تمه‌ن ئاسایی بووبووه‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه دووباره باسی ئه‌وه هه‌یه دانوستانی ئه‌تۆمی له نێوان ئێران و ئه‌مه‌ریكا ده‌ست پێ بكاته‌وه، له چه‌ند رۆژی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ ئه‌وه‌ی دركاند كه ئێرانییه‌كان حه‌زیان له دیدار و گفتوگۆیه و ئه‌وه‌ش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌های تمه‌ن هه‌بووه.
هه‌ر دۆلارێك ساڵی رابردوو له‌م كاته‌دا خوارووی 55 هه‌زار تمه‌ن بوو، دوو ساڵ پێشتر خوارووی 30 هه‌زار تمه‌ن و حه‌وت ساڵ له‌مه‌وبه‌ر خوارووی پێنج هه‌زار تمه‌ن بوو، تمه‌ن له ژێر كاریگه‌ریی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا تووشی ئه‌و دۆخه ناله‌باره بووه.
تمه‌ن پاڵپشتییه‌كی به‌هێزی ئابووری نییه و ئه‌گه‌ر ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه دووباره سزاكانی به‌ر له 2015 به‌سه‌ر ئێران‌دا بسه‌پێنێته‌وه، ئه‌وا دۆخی ئابووریی ئێران ناله‌بارتر ده‌بێت.