لێخۆشبوونی به‌شێكی قه‌رزی ئاو و كاره‌با له ماوه‌ی رابردوودا زۆرترین خزمه‌تی به هاووڵاتییان گه‌یاندووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێخۆشبوونی پێشینه‌كانی سه‌ر كه‌مئه‌ندامان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی سه‌نگه‌ر و داعش، خزمه‌تێكی تر بووه، هاوكات راگرتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی نیشته‌جێبوون و هاوسه‌رگیری ئاسانكارییه‌كی تری حكوومه‌ت بووه بۆ خه‌ڵك و ئاماره‌كان ده‌ریده‌خه‌ن له كابینه‌ی نۆیه‌مدا، 800 هه‌زار كه‌س له لێخۆشبوونی رێژه‌یه‌كی قه‌رز سوودمه‌ند بوون.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك ئاسانكاری بۆ هاووڵاتییان، بڕیاری لێخۆشبوونی له به‌شێك له پاره‌ی ئاو و كاره‌بای خستووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، هه‌روه‌ها لێخۆشبوو‌ن بۆ قه‌رزی شه‌هیدان و كه‌سوكاری شه‌هیدانی داعش كه بۆ مه‌به‌ستی پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی وه‌ریانگرتبوو، له‌گه‌ڵ راگرتنی گه‌ڕانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانی تر كه هاووڵاتیی وه‌ریگرتبوو، به ملیۆن هاووڵاتیی سوودمه‌ند بوون له‌و بڕیارانه‌ی حكوومه‌ت.
ئاری ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم، به "وشه"ی راگه‌یاند، بڕیاره‌كانی حكوومه‌ت بۆ لێخۆشبوونی به‌شێكی پاره‌ی ئاو و قه‌رزی ئاو، سوودی بۆ خه‌ڵك هه‌بووه و زۆرترین خه‌ڵك لێی سوودمه‌ند بوون، به‌جۆرێك له‌و كاته‌ی بڕیاری لێخۆشبوو‌ن ده‌رچووه كه بڕه‌كه‌ی 15% بوو و ئێسته رێژه‌كه كراوه به 20%، رۆژانه به‌سه‌تان كه‌س له بنكه و شوێنه‌كانی وه‌رگرتنی پاره لێخۆش‌بوونیان بۆ ده‌كرێت و له‌و بڕیاره سوودمه‌ند ده‌بن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، له ماوه‌ی كاری كابینه‌ی نۆیه‌م كه بڕیاری لێخۆشبوو‌ن بۆ پاره‌ی ئاو ده‌رچووه، تا ئێسته نزیكه‌ی 800 هه‌زار كه‌س له‌و بڕیاره سوودمه‌ند بوون و لێخۆش‌بوونیان بۆ كراوه، تێكڕا ئه‌و لیخۆشبوونه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك كراوه له قه‌رزی ئاو، سه‌رووی 21 ملیار دینار ده‌بێت و به‌رده‌وامه‌یشه و رۆژانه ئه‌وانه‌ی پاره‌ی ئاو ده‌ده‌ن لێخۆشبوونه‌كه‌یان بۆ ده‌كرێت، ئه‌مه خزمه‌تێكی گه‌وره‌یه بۆ خه‌ڵك و ئاسانكردنی ئه‌ركی سه‌رشانیانه، بڕیاره‌كه‌ش كاتی بۆ دیاری نه‌كراوه و به‌رده‌وامه تا ئه‌و كاته‌ی بڕیارێكی تری بۆ ده‌رده‌چێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاو و ئاوه‌ڕۆی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش كرد، له هه‌ولێر 360 هه‌زار كه‌س سوودمه‌ند بوون له لێخۆشبوو‌ن كه قه‌باره‌ی لێخۆشبوونه‌كه ده‌كاته 10 ملیار دینار، له سلێمانی 184 هه‌زار هاوبه‌ش ئه‌و لێخۆشبوونه‌ی بۆ كراوه كه ده‌كاته نزیكه‌ی پێنج ملیار دینار پاره‌ی داشكێنراو، له دهۆك 163 هه‌زار هاوبه‌ش سوودمه‌ند بوون و له‌و پارێزگایه‌ش نزیكه‌ی چوار ملیار دینار داشكێنراوه، له هه‌ڵه‌بجه‌ش قه‌باره‌ی داشكێنراو بۆ 63 هه‌زار هاوبه‌ش بریتی بووه له دوو ملیار دینار.
مه‌ریوان ناسر هاووڵاتی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ''نزیكه‌ی پێنج ملیۆن دینار قه‌رزی هاوسه‌رگیریم له‌سه‌ر بوو، بڕیار بوو به دوو گوژمه لێمان وه‌رگرنه‌وه، به‌ڵام كاتێك سه‌رۆكی حكوومه‌ت بڕیاری دا گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزه رابگرێت، گه‌وره‌ترین خزمه‌تی به خه‌ڵك كرد و دڵی ده‌یان هه‌زار كه‌سی خۆش كرد، چونكه یه‌كێكی وه‌ك من كرێكارم و پاره‌ی ئه‌وه‌م ئاماده نه‌بوو له‌و كاته‌دا بیگه‌ڕێنمه‌وه، هه‌زاران كه‌سی تریش وه‌ك من بوون.''
پێوه‌ست به‌و بابه‌ته ئه‌رده‌لان محه‌مه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌بای چه‌مچه‌ماڵ، به "وشه"ی گوت، ئه‌و بڕیاره‌ی حكوومه‌ت بۆ لێخۆشبوونی قه‌رز و پاره‌ی كاره‌با له رابردوودا، خزمه‌ت و ئاسانكارییه‌كی باش بوو بۆ خه‌ڵك، به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر سوودمه‌ند بوون له‌و لێخۆشبوونه كه رێژه‌كه‌ی 20% بوو، ئه‌وانه‌شی قه‌رزار بوون ئه‌گه‌ر پاره‌یان بدایه ئه‌و لێخۆشبوونه‌یان بۆ ده‌كرا.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌تان ملیار دینار پاره‌ی كاره‌با، ئاو و كرێ و سزاكانی تری وه‌ك هاتوچۆ و باج و رسووماتی لای هاووڵاتییانه كه نه‌یانگه‌ڕاندووه‌ته‌وه، ئه‌و هاندان و لێخۆشبوونه داهاتی حكوومه‌ت زیاد و باری سه‌رشانی هاووڵاتییان سوووك ده‌كات.
وشه/ هۆشیار عه‌لی