كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له‌باره‌ی گه‌شه‌پێدانی وزه له هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی 24 سه‌عات كاره‌با له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه.
كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی، شانازی ده‌كه‌ن به بینینی كۆمپانیاكانی وه‌ك جه‌نه‌راڵ ئه‌له‌كتریك ڤێرنۆڤا GE Vernova له پشتیوانیكردنی ئاسایشی وزه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستان.
هه‌ر له په‌یامه‌كه‌یدا كونسوڵگه‌ی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، باسی له دواین هه‌نگاوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه‌ی رووناكی و گه‌شه‌پێدانی وزه‌ی كاره‌با كردووه و نووسیویه‌تی، ''فراوانكردنی گه‌یشتنی كاره‌بای 24 سه‌عاتی به دوو ملیۆن كه‌س له دانیشتووان هه‌نگاوێكی گرنگ و بنه‌ڕه‌تیی پێشكه‌وتنه بۆ هه‌رێمی كوردستان.''
پێویسته ئاماژه به‌و راستییه بكرێت كه پڕۆژه‌ی رووناكی ساڵی رابردوو له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به جێبه‌جێكردنی كرا، پڕۆژه‌كه به‌گوێره‌ی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانراوه به‌ره‌وپێش چووه و ئێسته هه‌ولێری پایته‌خت به ته‌واوی سوود له كاره‌بای 24 سه‌عاتی وه‌رده‌گرێت، به‌پێی دواین ئامار دوو ملیۆن كه‌س سوود له‌و خزمه‌تگوزارییه وه‌رده‌گرن، له پارێزگاكانی تری كوردستانیش به‌شێكی به‌رچاو له پڕۆژه‌كه جێبه‌جێ كراوه.
ئامانجی پڕۆژه‌كه ئه‌وه‌یه تا كۆتایی ساڵی 2026 كاره‌بای ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بكرێته 24 سه‌عاتی و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، هه‌زاران موه‌لیده بكوژێنرێنه‌وه كه هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوون له ژاوه‌ژاو و پیسكردنی ژینگه‌ی كوردستان.