بڕیارى راگرتنى هاورده‌ى ته‌ماته‌ى ئێرانى درا

:: PM:09:27:05/09/2025 ‌
لیژنه‌یه‌كى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق سه‌ردانى حاجى ئۆمه‌رانى كرد و دواى دڵنیابوونه‌وه‌ له‌وه‌ى به‌رهه‌مى ناوخۆیى ته‌ماته‌ ده‌توانێ پێویستى سنوورى هه‌ولێر پڕ بكاته‌وه‌، بڕیارى وه‌ستاندنى هاورده‌كردنى ته‌ماته‌ى ئێرانى دا. 

ئەمڕۆ هەینی پێنجى ئەیلوول  کامەران حوسێن بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، لیژنه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى عێراق هاتووه‌ ، بۆئه‌وه‌ى هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ به‌رهه‌مى ناوخۆیى ته‌ماته‌ بكات، له‌ پاش تەواوبوونی هەڵسەنگاندنی بەرهەمی تەماتە لە سنووری حاجی ئۆمەران،  دواى بەدواداچوونی وردی لیژنەی وەزارەتی عێراق بڕیار درا هاورده‌كردنى تەماتەی ئێران بوه‌ستێنرێت، چونکە بەرهەمی ناوخۆیى ده‌توانێ لە سنووری پارێزگای هەولێر بڕى پێویست دابین بكات.

کامەران حوسێن زیاتر گوتی، " 15 هەزار دۆنم رووبەری زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تەماتە  داچێندراوە. بە تایبەتى لە سنووری قەزای چۆمان و قەزای سیدەکان، بۆیه‌ پشتگیری لە هاورده‌كردنى  بەرهەمی دەرەکی ناکەین چونکە بەرهەمی ناوخۆى پێگەیشتووە دەتوانی ئەم بۆشایە لە بازار پر بکاتەوە" 

کرمانج فەتاح - سۆران



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل