وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق راى گه‌یاند، رێكارییه‌كانى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى له زستانى داهاتوو به ئه‌لیكترۆنى ده‌كرێت، بۆیه هاوشێوه‌ى پرۆسه‌ى دابه‌شكردنى خۆراك، ده‌بێت هاووڵاتییان ناوى خۆیان تۆمار بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م حه‌وتى ئه‌یلوول، رافد سادق به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاى دابه‌شكردنى به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانى سه‌ربه
وه‌زاره‌تى نه‌وتى عێراق ئاشكراى كردووه، كۆمپانیاكه‌یان ده‌ستى به پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوى هاووڵاتییان كردووه به شێوازى ئه‌لیكترۆنى، به مه‌به‌ستى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى له به‌غدا و ته‌واوى پارێزگاكانى عێراق.
به‌ڕێوه‌به‌رى كۆمپانیاكه روونى كردووه‌ته‌وه، میكانیزمى تۆماركردنى ناوه‌كان بۆ "كارتى سووته‌مه‌نى" پێویستى به كارتى بانكى خێزانه، جا كى كارد بێت یان ماسته‌ركارد، بۆ ئه‌و خێزانانه‌ى له به‌غدان ده‌بێت ئه‌و كارتى بانكییانه له بانكى رافیده‌ین ده‌رچووبن، دواتریش بۆ پارێزگاكانى تر لقى بانكه‌كان دیارى ده‌كرێن.
پرۆسه‌ى تۆماركردنى ناوه‌كانیش له رێگه‌ى ئه‌پى "QR" ده‌بێت كه راسته‌وخۆ پێوه‌ندى به كۆمپانیاى دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى هه‌یه. رافد سادق ده‌ڵێ، "ئه‌مه‌یش كارى هاووڵاتییان ئاسان ده‌كات له تۆماركردن و به‌ده‌ستهێنانى كارتى سووته‌مه‌نى".