هه‌فته‌یه‌كی نوێ له بازاڕی بۆرسه كرایه‌وه و له سه‌عاته‌كانی یه‌كه‌می ئه‌و بازاڕه‌شدا، جارێكی تر به‌های زێڕ رووی له هه‌ڵكشان كرد. ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌فته‌ی رابردوو زێڕ چه‌ند جارێك ژماره‌ی پێوانه‌یی له نرخدا شكاند، له كۆتایی هه‌فته‌كه‌دا به به‌رزترین نرخی له مێژوودا داخرابوو.
ئێسته نرخی هه‌ر ئۆنسێك زێڕ به سێ هه‌زار و 594 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ئاستی سێ هه‌زار و 600 دۆلار تۆمار بكات كه به‌شێك له چاودێرانی ئابووری له بازاڕه‌كه پێشبینییان كردووه.
هه‌فته‌ی رابردوو نرخی زێڕ له دوای ئه‌وه زیاتر رووی له هه‌ڵكشان كرد كه بانكێكی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، نرخی زێڕ له داهاتوودا و لانی كه‌م تا نیوه‌ی كۆتایی ساڵی 2026، تێكڕای نرخه‌كه‌ی ده‌گاته سێ هه‌زار و 659 دۆلار، له هه‌مان كاتدا لێكۆڵه‌رانی بازاڕی زێڕ پێشبینییان كردووه، نرخه‌كه‌ی بگاته چوار هه‌زار دۆلار.
یه‌كێك له هۆكاره گرنگه‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های زێڕ، پێوه‌ندیی به ناسه‌قامگیریی بازاڕه‌كانی دنیا هه‌یه، وایكردووه وه‌به‌رهێنه‌ران زیاتر روو له كڕینی زێڕ بكه‌ن، چونكه كاڵایه‌كی متمانه‌پێكراوه.
جگه له‌مه پێشبینی ده‌كرێ بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی بازاڕی كار رێژه‌ی سوودی بانكی 0.5% كه‌م بكاته‌وه و له‌و كاته‌دا كه سوود داده‌به‌زێت، نرخی زێڕیش زیاتر به‌رز ده‌بێته‌وه.
كورتهێنانی بودجه له ئابووری ئه‌مه‌ریكا، پاڵه‌په‌ستۆی هه‌ڵاوسان له ژێر كاریگه‌ریی كه‌مبوونه‌وه‌ی بازرگانیی جیهانی، هه‌ڕه‌شه‌كانی حكوومه‌تی تره‌مپ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی و سیاسه‌ته‌كانی بانكی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا، ململانێ و ناكۆكییه جیۆپۆلیتیكییه‌كان و ئه‌و گومانه‌ی له‌باره‌ی گه‌شه‌ی ئابووریی دنیا هه‌یه، هۆكارگه‌لێكن كه وایانكردووه نرخی زێڕ به‌رز ببێته‌وه.
به‌گوێره‌ی نوێترین نرخی زێڕ له زێڕنگری ئازورای هه‌ولێر، ئۆنسه‌ی زێڕ به سێ هه‌زار و 586 دۆلار، عه‌یار 21 به 721 هه‌زار دینار، عه‌یار 18 به 618 هه‌زار دینار، عه‌یار 24 به 824 هه‌زار دینار ده‌فرۆشرێت و نرخی 100 دۆلاریش به 142 هه‌زار و 800 دینار هه‌ژمار كراوه.