سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌نده‌ره‌كانى به‌سره ئاشكراى كردووه، سه‌كۆى 41 بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له به‌نده‌رى خۆر زوبێر، به هۆى گوشاره‌كانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا، به بڕیارى كۆمپانیاى سۆمۆ داخرا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى ئه‌یلوول، كه‌ناڵى
وه‌ن نیوزى عێراقى له سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرسه‌وه ئاشكراى كردووه، سه‌كۆى 41 بۆ گواستنه‌وه‌ى نه‌وت له به‌نده‌رى خۆر زوبێر، به بڕیارى كۆمپانیاى سۆمۆ داخرا و چیتر له‌و وێستگه‌یه نه‌وت ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ناكرێت.
سه‌رچاوه‌كه له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى به‌نده‌ره‌كانى به‌سره باسى له‌وه كردووه، سۆمۆ مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌یه به هۆى دۆسیه‌ى قاچاخچێتیى نه‌وت، رووبه‌ڕووى سزاكانى ئه‌مه‌ریكا ببێته‌وه، بۆیه ده‌ستى به رێكارییه‌كان كردووه. هه‌رچه‌نده به دوور ده‌زانرێت بتوانرێت كۆنترۆڵى قاچاخچێتیى نه‌وت بكرێت.
پێشتر ئاشكرا كراوه، چه‌ند كه‌شتیه‌كى نه‌وت هه‌ڵگر كه ناویان تۆمار نییه له به‌نده‌ره‌كانى به‌سره نه‌وتیان بردووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش ئاشكرا كراوه نه‌وتى ئێران تێكه‌ڵ به نه‌وتى عێراق ده‌كرێت و ره‌وانه‌ى ده‌ره‌وه ده‌كرێت. محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانیش بڕیارى داوه لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته بكرێت.