حه‌یده‌ر محه‌مه‌د كازم په‌رله‌مانتارى عێراق به‌دواداچوون بۆ هه‌واڵێك ده‌كات، كه ده‌ڵێ عێراق به هاوبه‌شى قه‌ته‌ر مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى سووریا دابین ده‌كات. بۆ ئه‌مه‌ش چوار ترلیۆن دینار ده‌دات، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و هه‌واڵه له كه‌ناڵێكى فه‌رمى حكوومه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، كه‌چى وه‌زاره‌تى دارایى ره‌تى ده‌كاته‌وه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى ئه‌یلوول، حه‌یده‌ر محه‌مه‌د كازم په‌رله‌مانتارى عێراق، سێ نووسراوى فه‌رمى بڵاو كردووه‌ته‌وه، وه‌ك به‌ڵگه بۆ به‌دواداچوونى بۆ هه‌واڵى پێدانى چوار ترلیۆن دینار به فه‌رمانبه‌رانى سووریا. له نووسراوه‌كه‌دا حه‌یده‌ر كازم پرسیار له‌وه ده‌كات ئه‌و هه‌واڵه چه‌ند راسته كه ده‌ڵێ، "عێراق چوار ترلیۆن دینار به فه‌رمانبه‌رانى سووریا ده‌دات"؟.
وه‌زاره‌تى دارایى به دوو نووسراوى جیاواز وه‌ڵامى ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌داته‌وه و ره‌تى ده‌كاته‌وه ئه‌و هه‌واڵه راست بێت.
كه‌چى ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت، وه‌ك په‌رله‌مانتاره‌كه‌یش له نووسراوه‌كه‌ى ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌و هه‌واڵه له‌لایه‌ن كه‌ناڵى عێراقییه بڵاو كراوه‌ته‌وه كه كه‌ناڵێكى فه‌رمیى حكوومه‌تى عێراقه.