پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، خاوه‌نی هه‌شت كانگه‌ی زێڕه و یه‌ده‌گی به‌ردی زێڕیان ده‌گاته 54 ملیۆن تۆن و ئه‌گه‌ر ده‌ربهێنرێن و بپاڵێورێن، 140 تۆن زێڕی عه‌یار 24یان لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
سه‌خاوه‌ت خێرخا به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌ی پیشه‌سازی، كانگه و بازرگانیی پارێزگاری ورمێ، وێڕای ئاشكراكردنی ئه‌م ئاماره باسی له‌وه كرد، پارێزگاكه‌یان له به‌رهه‌مهێنانی شمشی زێڕ له ئاستی ئێران له پله‌ی دووه‌مدایه، ئه‌گه‌ر په‌ره به به‌رهه‌مهێنانی زیاتر بده‌ن، ئه‌وا له داهاتوویه‌كی نزیكدا پله‌ی یه‌كه‌م بۆ خۆیان مسۆگه‌ر ده‌كه‌ن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدان و دۆزینه‌وه‌ی شوێنی زیاتر، یه‌ده‌گی كانزاكه‌یش له داهاتوودا بۆ چه‌ندان هێنده به‌رز ده‌كرێته‌وه و له رێگه‌ی ئه‌و سامانه زۆره‌وه، ده‌كرێت داهاته‌كان به‌رز بكرێنه‌وه.
كانگه‌ی زێڕی زه‌رشۆران به گه‌وره‌ترین كانی زێڕ له ئاستی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت كه كه‌وتووه‌ته پارێزگای ورمێ، كانه‌كه چه‌ندان ساڵه زێڕی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه كه‌وتووه‌ته نزیك ناوچه‌ی تكاب له باشووری پارێزگاكه، ساڵی رابردوو له به‌رهه‌مهێناندا ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند.
محه‌مه‌د په‌روین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای په‌ره‌پێدانی كانه‌كان و پیشه‌سازیی زێڕی زه‌رشۆران، له مانگی ئایاری ئه‌مساڵ گوتبووی، له ساڵی رابردوودا له به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له‌و كانه به‌ناوبانگه، ژماره‌ی پێوانه‌ییان شكاندووه و هه‌زار و 43 كیلۆگرام زێڕی عه‌یار 24یان به‌رهه‌م هێناوه.
ئه‌و گوتبووی به‌رهه‌مهێنانیان به‌گوێره‌ی ستانداردی جیهانییه و ئامانجیانه به‌رهه‌مه‌كه زیاتر په‌ره پێ بده‌ن و داهات زیاد بكه‌ن، به‌پێی ماسته‌رپلانی پڕۆژه‌كه ده‌بێ له داهاتوودا به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له‌و كانه بگاته هه‌زار و 500 كیلۆگرام.
ئێران له ریزبه‌ندی 15ی وڵاتانی دنیا له رووی كانگه‌ی زێڕ هه‌ڵكه‌وتووه و له ئێرانیش گه‌وره‌ترین كانه‌كانی زێڕ كه‌وتوونه‌ته كوردستانه‌كه‌ی.
جگه له‌و كانگه‌یه له قلقله‌ی سنه، خوراپه‌ی پیرانشار و سه‌قز و چه‌ند شوێنێكی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، زێڕ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت. ساڵی 2012 سێ كانگه‌ی زێڕ له سه‌قز دۆزرانه‌وه كه پێشبینی ده‌كرێ یه‌ده‌گی زێڕی پاڵاوتووی ئه‌و كانگایانه، بگاته 16 تۆن. له پارێزگای سنه 400 كانگه‌ی جیاواز هه‌ن، به‌ڵام كانگه‌ی زێڕ له گرنگترینیانن و سه‌رووی 50%ی به‌رهه‌می زێڕی هه‌موو ئێران له پارێزگای سنه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له پارێزگاكانی تری ئێرانیش زێڕ دۆزراوه‌ته‌وه و له هه‌ندێكیاندا ساڵانه برێك به‌رهه‌م ده‌هێنرێن، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه‌یان كه‌مه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كوردستان به‌راورد ناكرێن. ئازه‌ربایجانی رۆژهه‌ڵات، كرمان و خوراسانی ره‌زه‌وی، ئیسفه‌هان، هه‌مه‌دان، سیستان و به‌لووچستان و چه‌ند شوێنێكی تری ئێران، كانگه‌ی زێڕیان لێ دۆزراوه‌ته‌وه.