به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى ئاكرێ ئاشكراى ده‌كات، به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى هه‌نجیر زیاتر له شه‌ش هه‌زار تۆن بووه و ده‌شڵێ، "له سنوورى ئاكرێ 250 هه‌زار دارهه‌نجیر هه‌یه".
ئه‌مڕۆ دووشه‌م هه‌شتى ئه‌یلوول، فازڵ مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌رى فه‌رمانگه‌ى كشتو‌كاڵى قه‌زاى ئاكرێ، له
لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا ده‌ڵێ، "به‌رهه‌مى هه‌نجیر بۆ ئه‌مساڵ 2025 به‌رز بووه‌ته‌وه و زیاتر له هه‌شت هه‌زار تۆنه، ئه‌مه‌یش به‌رهه‌مێكى باشه به به‌راورد به‌و گۆڕانكارییه‌ى له كه‌شوهه‌وا هه‌بووه، به تایبه‌تى كه‌میى باران".
به‌ڕێوه‌به‌رى كشتو‌كاڵى ئاكرى ده‌ڵێ، "زیاتر له 250 دره‌ختى هه‌نجیر له هه‌رێمى ئاكرێ به گوند و ته‌واوى ناوچه‌كان هه‌یه". فازڵ مسته‌فا دووپاتیشى ده‌كاته‌وه، به هۆى ئه‌زموونى جووتیارانى ناوچه‌كه، توانراوه پارێزگارى له ئاستى به‌رهه‌مى هه‌نجیر بكرێت.