د. ئومێد سەباح سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەمیانی كۆبوونەوەی لەگەڵ ستیڤ لۆتس سەرۆكی ئەنجوومەنی بازرگانی ئەمریكا-عێراق و جێگری سەرۆكی كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و شاندی ژووری بازرگانی ئەمەریكا رای گەیاند، دەرگامان بۆ كۆمپانیا ئەمەریكییەكان واڵایە.
سەرۆكی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران تیشكی خستەسەر هەنگاوەكانی پڕۆسەی چاكسازی و بەدیجیتاڵكردنی دام و دەزگا حكوومییەكان و پێشبردنی ئاستی خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان و ئەنجامدانی كار و پڕۆژەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە كابینەی نۆیەمدا.
هەر لە دیدارەكەدا پشتیوانی تەواو بۆ كۆمپانیا ئەمەریكیەكان لە بوارەكانی وەبەرهێنان نیشاندرایەوە و دووپات لەوە كرایەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرگای بۆ كۆمپانیاكانی وەبەرهێنان واڵایە بە تایبەت كۆمپانیا ئەمەریكیەكان.
بە گوێرەی راگەیەنراوی كۆبوونەوەكە، شاندی ژووری بازرگانی ئەمەریكا خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم كار و هەنگاوانەی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی ئەو سەردانەی كە ساڵانە ئەنجامی دەدەن بۆ هەرێمی كوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی نوێنەرایەتی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ئەمەریكا.