وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی هەشتی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق رەوانە كرد.
سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بە "وشە"ی راگەیاند، ئەمڕۆ سێشەم نۆی ئەیلوول، لیستی مووچەی مانگی هەست بۆ بەغدا هاتە ناردن.
ئەوە لە كاتێكدایە لە ڕۆژی سێـی ئابەوە لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغدا نێردراوە، بەڵام هێشتا چارەنووسی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دیار نییە.
بەپێی زانیارییەكان، وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێم كار بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی نۆ دەكات، چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا ئەویش ئامادە بێت و بنێردرێت.
ئەمانە لە كاتێكدان فەرمانبەرانی حكوومەتی عێراق مووچەی مانگی نۆشیان وەرگرتووە، فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.
بڕیارە ئەمرۆ سێشەم نۆی ئەیلوول، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵ، بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی حەوت بدرێت .