وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕای گەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان، لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتەكەوە، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی حكوومەتی عێراق كرا.
ئەمڕۆ سێشەم نۆی ئەیلوول، وەزارەتی دارایی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا دەڵێت، لیستی مووچەی مانگی هەشت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق هاتە ناردن.
وەزارەتی دارایی زیاتر دەڵێت: لیستی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان لەلایەن تیمی تەكنیكی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستانەوە، ڕادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حكوومەتی فیدراڵ كرا.
پێشتر "وشە" بڵاوی كردەوە ئەمڕۆ سێشەم نۆی ئەیلوول، لیستی مووچەی مانگی هەست بۆ بەغدا هاتە ناردن.
ئەوە لە كاتێكدایە لە ڕۆژی سێـی ئابەوە لیستی مووچەی مانگی حەوت بۆ بەغدا نێردراوە، بەڵام هێشتا چارەنووسی ناردنی مووچەی مانگی حەوت دیار نییە.
ئەمانە لە كاتێكدان فەرمانبەرانی حكوومەتی عێراق مووچەی مانگی نۆشیان وەرگرتووە، فەرمانبەرانی هەرێم مووچەی مانگی حەوتیان وەرنەگرتووە.
بڕیارە ئەمرۆ سێشەم نۆی ئەیلوول، لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكوومەتی فیدراڵ، بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی حەوت بدرێت