چارتی گۆڕانكاریی نرخی نه‌وت كه هه‌فته‌ی رابردوو به ره‌نگی سوور داخرابوو، له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته نوێیه‌ی بازاڕی بۆرسه‌شدا زیاتر رووی له دابه‌زین كردبوو، به‌ڵام هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قه‌ته‌ر، دۆخه‌كه‌ی پێچه‌وانه كرده‌وه.
دوێنێ سێشه‌م نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی برێنت له دوای هێرشه‌كه، زیاتر له دۆلارێك هه‌ڵكشا و ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاراسته‌كه‌ی به‌ره‌و هه‌ڵكشانه و كه‌مێكی تر له نرخه‌كه‌ی به‌رز بووه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی نرخی نه‌وت له بۆرسه‌ی جیهانی هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت، ئێسته به 67 دۆلار و پێنج سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا له سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بازاڕی بۆرسه بۆ 65 دۆلار و 30 سه‌نت دابه‌زیبوو، دوێنێ نرخه‌كه‌ی گه‌یشته 66 دۆلار و ئه‌مڕۆكه‌یش گه‌یشتووه‌ته 67 دۆلار.
بازاڕه‌كانی دنیا ئه‌و نیگه‌رانییه‌یان هه‌یه دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سه‌ركرده‌كانی حه‌ماس له قه‌ته‌ر، دۆخی ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ببێت و كێشه بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وت بێته كایه‌وه.
دامه‌زراوه‌كانی پێوه‌ست به بازاڕی نه‌وت، زیاتر چاوه‌ڕوانی راپۆرتی هه‌فتانه‌ی یه‌ده‌گی نه‌وتی كۆگه‌كراوی ئه‌مه‌ریكا و راپۆرته مانگانه‌كانی ئۆپێك و ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئاسۆی بازاڕه‌كه لایان روونتر ببێته‌وه.
به‌ده‌ر له‌مه ئه‌و ئه‌گه‌ره له ئارادایه كه ئه‌مه‌ریكا سزا بخاته سه‌ر كه‌رتی نه‌وتی رووسیا، له‌و كاته‌شدا خستنه‌ڕووی نه‌وت له بازاڕه‌كان كه‌متر ده‌بێته‌وه و جارێكی تر كاریگه‌ریی ده‌خاته سه‌ر به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت.