تمه‌ن كه له رۆژانی رابردوو له نزمترین به‌های مێژویی مامه‌ڵه‌ی پێ ده‌كرا و نرخی هه‌ر دۆلارێك گه‌یشتبووه سه‌رووی 106 هه‌زار تمه‌ن بۆ هه‌ر دۆلار، له دوو رۆژی رابردوودا له ژێر كاریگه‌ریی دانوستانی ئێران له‌گه‌ڵ ئاژانسه‌كه، كه‌مێك هه‌ڵكشابوو و ئه‌مڕۆكه‌یش له‌گه‌ڵ واژووكردنی رێككه‌وتنه‌كه، به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو هه‌ڵكشا.
هه‌ر دۆلارێك ئێسته له بازاڕه‌كانی تاران به 98 هه‌زار و 500 تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرێت، له كاتێكدا دوێنێێ نرخه‌كه‌ی 102 هه‌زار تمه‌ن بوو.
ماوه‌ی رابردوو نرخی تمه‌ن به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه زیاتر دابه‌زیبوو كه ئه‌وروپییه‌كان، ده‌ستیان بۆ ئه‌و ماده‌یه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی پێنج كۆ یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران برد كه له ساڵی 2015 واژوو كرابوو، پێشبینی ئه‌وه كرابوو له ماوه‌ی مانگێكدا یان هه‌موو سزاكان نوێ ده‌كرێنه‌وه، یان ئێران داواكارییه‌كانیان قبووڵ ده‌كات.
رۆژی دووشه‌م هه‌شتی ئه‌یلوول، ئه‌نجوومه‌نی رێبه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی له نه‌مسا، ده‌ستیان به كۆبوونه‌وه‌كانی پێوه‌ست به پرسی ئه‌تۆمیی ئێران كرده‌وه، رۆژێك دواتر ئه‌وه بڵاو كرایه‌وه كه رافائێل گرووسی سه‌رۆكی ئاژانسه‌كه، له قاهیره چاوی به عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌كه‌وێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئێران به هه‌موو داواكارییه‌كانی ئاژانسه‌كه رازی بووه، رێگه‌ی به‌وه داوه ته‌واوی ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بكه‌ونه ژێر چاودێریی تیمه‌كانی ئاژانسی نێوه‌ده‌وڵه‌تیی وزه‌ی ئه‌تۆمی و له نزیكه‌وه هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بكرێت. گرووسی گوتوویه‌تی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌سه‌ر رێكاری ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پشكنین رێككه‌وتوون.
پێشتر گرووسی باسی له هه‌رسێ وێستگه‌ی ئه‌تۆمیی فۆردۆ، نه‌ته‌نز و ئیسفه‌هان كردبوو كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆردمان كران، ئه‌و ره‌تی كرده‌وه هیچ زانیارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و وێستگانه هه‌بێت و گوتی، كاتێك ده‌كرێ زانیاری هه‌بێت كه تیمه‌كانیان له نزیكه‌وه دۆخه‌كه هه‌ڵسه‌نگێنن.
ئه‌و داوای له ئێران كردبوو، رێگه‌یان پێ بدات له نزیكه‌وه وێستگه‌كان بپشكنن، چونكه ئه‌م رێگه‌پێدانه ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره هێرشێكی نوێی سه‌ربازی كه‌م ده‌كاته‌وه.
جێی باسه ئیسرائیل كه له 13ی مانگی حوزه‌یران هێرشی كرده سه‌ر ئێران، به‌های دۆلار تا 95 هه‌زار تمه‌ن گۆڕابوو و دوای جه‌نگ، به‌هاكه‌ی به‌رز بووه‌وه و گه‌یشته 85 هه‌زار تمه‌ن و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ جارێكی تر كه‌مێك به‌ها بۆ تمه‌ن گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام دیسان نرخه‌كه‌ی له دۆخی سه‌رده‌می جه‌نگ زۆر خراپتر بووه.