رۆژنامه‌ى مه‌دا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، ره‌تكردنه‌وه‌ى سندووقى خانه‌نشینى ده‌وڵه‌تى، مشتومڕێكى فراوانى له نێوان ئابووریناسان و خانه‌نشینان دروست كردووه، ئابووریناسان پێیان وایه ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و سندووقه مه‌ترسى له‌سه‌ر مووچه‌ى خانه‌نشینان دروست ده‌كات، شێوازێكه له قوماركردن به مافى خانه‌نشینان.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 11ى ئه‌یلوول، رۆژنامه‌ى
مه‌دا له راپۆرتێكدا ده‌ڵێ، "بڕیارى ره‌تكردنه‌وه‌ى سندووقى خانه‌نشینى ده‌وڵه‌ت، مشتومڕێكى فراوانى له نێوان ئابووریناسان و خانه‌نشینان دروست كردووه، له كاتێكدا حكوومه‌ت پێی وایه ئه‌و هه‌نگاوه بۆ یه‌كخستنى كارى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى نیشتمانییه، به سیستمێكى یه‌كگرتوو، كه‌چى شاره‌زایان پێیان وایه قوماركردنه به مووچه‌ى خانه‌نشینان و مافى فه‌رمانبه‌ران، چونكه سندووقه‌كه له بنه‌ڕه‌تدا له بڕینى مووچه‌ى مانگانه‌ى فه‌رمانبه‌ران پێكهاتووه".
موزهیر محه‌مه‌د ساڵح راوێژكارى دارایى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، له لێدوانێكى بۆ مه‌دا روونى ده‌كاته‌وه، بوونى ئه‌و سندووقه له چوارچێوه‌ى هه‌موارى خانه‌نشینى 2006دا هاتووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سیستمى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى یه‌ك ناگرێته‌وه، بۆیه بۆ به‌رژه‌وه‌ندیى یه‌كخستنى ره‌ت كراوه‌ته‌وه.
كه‌چى شاره‌زایانى ئابوورى له‌وانه هیلال ته‌عان، پێیان وایه ره‌تكردنه‌وه‌ى سندووقه‌كه پلانى نه‌بووه، پێوه‌ندیشى به دواكه‌وتنى مووچه‌ى دوو مانگى رابردووى خانه‌نشینانه‌وه هه‌یه. پێشبینى ده‌كه‌ن ئه‌و ته‌نگژه‌یه به‌رده‌وام بێت. زه‌رغام محه‌مه‌د ئابووریناسێكى تره و دووپاتى ده‌كاته‌وه، ناكرێت سندووقى خانه‌نشینى پووچه‌ڵ بكرێته‌وه، ته‌نیا به یاسایه‌ك نه‌بێت، چونكه ملیۆنان فه‌رمانبه‌ر و خانه‌نشین، مانگانه مووچه‌یان لێ بڕاوه به ناوى خانه‌نشینبوون، ئه‌مه وه‌ك قه‌رز ده‌كه‌وێته لاى ده‌وڵه‌ت.
له برى ئه‌مه ئه‌و ئابووریناسه پێشنیار ده‌كات، جارێكى تر سندووقه‌كه رێك بخرێته‌وه و یاساى گشتیى خانه‌نشینى یه‌كبخرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌رتى گشتى و تایبه‌ت بگرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى گوشار له‌سه‌ر بودجه‌ى حكوومه‌ت كه‌م بكاته‌وه. مه‌حموود داغر شاره‌زا له كاروبارى دارایى كه پێشتریش به‌رپرسیارێتى له بانكى ناوه‌ندى عێراق هه‌بووه، دووپاتى ده‌كاته‌وه كه مووچه‌ى خانه‌نشینى گره‌نتى كراوه جا به سندووق بێت یان بودجه. ئه‌وه‌ى ئێسته ده‌كرێت چاكسازیى ته‌كنیكى و كارگێڕییه.
ئه‌میندارێتیى گشتیى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق روونى كردووه‌ته‌وه، له‌سه‌ر داواى ده‌سته‌ى خانه‌نشینى، سندووقى خانه‌نشینى ره‌ت كراوه‌ته‌وه، چونكه هیچ رێنوێنییه‌ك بۆ رێكخستنى نه‌بووه، ئه‌میندارێتیى گشتى ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كات، له ئاماده‌كردنى پێڕه‌وى ناوخۆى ده‌سته به‌شێك بۆ سندووقى خانه‌نشینى ته‌رخان ده‌كرێت.
رۆژنامه‌ى مه‌دا باس له‌وه ده‌كات، هه‌ندێك له خانه‌نشینان له سه‌ره‌تاى دامه‌زراندنیه‌وه نازانن ئه‌و سندووقه چۆنه. هه‌روه‌ها له پێگه‌ى وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له به‌شى تایبه‌ت به سندووقه‌كه، هیچ ورده‌كارییه‌ك نییه ته‌نیا پێناسه‌یه‌كى كورت هه‌یه، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات دواى تێپه‌ڕبوونى 15 ساڵ له‌سه‌ر دامه‌زراندنى، گومان له كاره‌كانى بكرێت.
محه‌مه‌د شیاع سوودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، به بڕیاری ژماره هه‌شتى 2025 سیستمى سندووقى خانه‌نشینى فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌تى ره‌ت كرده‌وه كه به بڕیارى ژماره چوارى 2008 دامه‌زرابوو.