سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ترێی ره‌ش به‌ناوبانگه و ئه‌و ترێیه‌ی له‌و شاره به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، له‌گه‌ڵ هه‌ر شوێنێكی تر جیاوازه و چه‌ند ساڵێكه فێستیڤاڵێك له وه‌رزی پێگه‌یشتنی ترێدا به‌ڕێوه ده‌چێت.
فێستیڤاڵه‌كه له دوێنێوه ده‌ستی پێ كردووه و له كاتی كردنه‌وه‌ی فێستیڤاڵه‌كه، چوار هه‌زار كه‌س ئاماده بوون و بڕیاره تا كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه به‌رده‌وام بێت.
ئه‌حمه‌د عه‌لیپوور به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سه‌رده‌شت، به میدیای فه‌رمیی حكوومه‌تی ئێرانی راگه‌یاند، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و فێستیڤاڵه، راكێشانی سه‌رنجی وه‌به‌رهێنان به‌ره‌و كه‌رتی پیشه‌سازیی ترێ و به‌بازاڕكردنی ئه‌و به‌رهه‌مه گرنگه‌ی كشتوكاڵییه.
ئه‌و پێشبینیی كردووه به‌رهه‌می ترێی ئه‌مساڵی سه‌رده‌شت، بگاته 40 هه‌زار تۆن. ئەمساڵ ترێ له 48 هه‌زار دۆنم ره‌زی ناوچه‌كه هه‌ڵدەگیرێته‌وه.
به‌رهه‌می ترێ به‌هۆی كه‌میی باران له‌م شاره‌دا كه‌می كردووه و له چاو ساڵی رابردوو، به‌رێژه‌ی 35% دابه‌زیوه. 90%ی ره‌زه‌كانی ترێی ره‌شی سه‌رده‌شت دێمین و ته‌نیا پشت به ئاوی باران ده‌به‌ستن، به‌هۆی كه‌میی باران تێكڕای به‌رهه‌می ترێ له هه‌ر دۆنمێك بۆ دوو تۆن دابه‌زیوه.
ئه‌وه‌ی ترێی ئه‌و شاره له شوێنه‌كانی تر جیا ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌یه، ترێیه‌كه 100% سروشتییه و له به‌رهه‌مهێناندا هیچ جۆره په‌ینێكی كیمیایی یان قڕكه‌ر به‌كار ناهێنرێت.
ترێی شاره‌كه به‌شێكی له ناوخۆ ده‌فرۆشرێت و زۆربه‌ی هه‌نارده‌ی پارێزگاكانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و ئێران ده‌كرێت.