به‌رپرسانی پارێزگای ئیلامی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، له‌باره‌ی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی نوێی بازرگانیی چیلات ئاشكرایان كرد، ره‌زامه‌ندیی فه‌رمیی عێراقیان به نووسراو پێگه‌یشتووه و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیكدا بكرێته‌وه.
ئه‌سه‌دولا چێراغی نوێنه‌ری پارێزگای ئیلام له په‌رله‌مانی ئێران، كه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نێوان به‌رپرسانی پارێزگاكه و وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئێران و شاندێكی پارێزگای میسان به سه‌رۆكایه‌تیی پارێزگاری میسان به‌شداری كردبوو رای گه‌یاند، كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی بازرگانیی چیلات له باشووری پارێزگاكه، یه‌كێك بووه له داخوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی خه‌ڵك.
ئه‌و روونی كرده‌وه، دوای دانوستان و چه‌ندان كۆبوونه‌وه و دانیشتنی جیاواز، دۆخه‌كه ئاماده‌یه بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه، باڵوێزانی ئێران و عێراق كه له نزیكه‌وه ده‌روازه‌كه‌یان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه، به ته‌واوی ره‌زامه‌ندییان بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌كه ده‌ربڕیوه.
پارێزگای ئیلام 420 كیلۆمه‌تر سنووری هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه، ده‌روازه‌ی چیلات به‌هۆی پێگه جیۆگرافییه‌كه‌ی و نزیكیی له كێڵگه‌كانی نه‌وت و رێگه سه‌ره‌كییه بازرگانی و ترانزێتییه‌كان، ده‌توانێت بایه‌خێكی زۆری بازرگانی بۆ هه‌ردوو وڵات هه‌بێت.
نوێنه‌ره‌كه‌ی په‌رله‌مانی ئێران گوتوویه‌تی له دیوی ئێران، شه‌قام و دامه‌زراوه‌ی گومرگی و سه‌رجه‌م پێداویستی و ژێرخانی ده‌روازه‌یه‌كی نوێی بازرگانی ئاماده كراوه.
چیلات كه‌وتووه‌ته نزیك دێهلۆڕان و ته‌نیا 40 كیلۆمه‌تر له شاره‌كه دووره، پێشبینی كراوه له داهاتوودا ببێته یه‌كێك له رێگه سه‌ره‌كییه‌كانی بازرگانی و نێوده‌وڵه‌تی.